كارزان ئەحمەد
بەردەوامی جەنگی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لەنێوان ئەمریكا‌وئیسرائیل‌وئێران كاریگەری مەترسیداری هەبووە بۆ سەر ئابووری جیهان بەتایبەتی كەرتی وزە،بەشێوەیەك كە لەئێستادا بازاڕەكانی وزە گۆڕانكاریی خێرا بەخوە بەدیی دەكات بەتایبەتی لەنرخی نەوت‌وكازی سروشتیدا،ئەمە لەكاتێكدایە  گرژییەكان لە تەنگەی ستراتیژیی هورمز بەردەوامن‌وبەرەو ئاڵوز زیاتر دەچێت.
تەنگەی هورمز شادەماری وزەی جیهانە
تەنگەی ستراتیژیی هورمزكە تەنگەیەكی ئاوی تەسكە‌ودەكەوێتە نێوان ئێران‌ومێرنشینی عوممان بەیەكێك لە ڕیرەوە گرنگە ئاوییەكانی جیهان دادەنرێت،چونكە نزیكەی پێنچ بەشی نەوت لەڕیرەوەوە هەناردەی بازاڕەكانی جیهان دەكرێت بەشێوەیەك كە ڕۆژانە لەنێوان 17 بۆ 20 ملیۆن بەرمیل لەنەوت‌وپێكهاتەكانی تری نەوت بە تەنگەی هورمز تێپەر دەبێت،ئەمەش دەگاتە نزیكەی لەسەدا 20ی بەكاربردنی جیهان لە نەوت،هەروەها زیاتر لەچارەیكێكیلەچارەكێكی ئەو نەوتەیلەڕێگەی دەریاوە دەگوازرێتەوە،سەڕەرای ئەمە نزیكەی پێنچ بەشی بازرگانی گازی سروشتی لەڕێگەی تەنگەی هورمز بەرێوەدەچێت،ئەمە لەكاتێكدایە زۆربەی ئەو نەوت‌وگازە سروشتییەی بەتەنگەی ستراتیژیی هورمز تێدەپەرێت بەرەو وڵاتانی ڕۆژئاوا ناچێت بەڵكو بەرەو وڵاتانی ئاسیا دەچێت،واتە لەسەدا 84ی ئەو نەوتەی بە تەنگەی هورمز تێدەپەڕێت ئاراستەی وڵاتانی ئاسیا دەكرێت،هەروەها بەپێی داتا‌وزانیاریەكانی رێكخراوی وزە جیهان لەساڵی 2024دا لەسەدا 83ی گازی سروشتیش كە بەتەنگەی هورمز تێدەپەڕێت ئاراستەی بازاڕەكانی ئاسیا كراوە،بەتەنها وڵاتی چین نزیكەی لەسەدا38ی ئەو نەوتی بەتەنگەی هورمز هەناردە دەكرێت هاوردە دەكات،بەمەش بەگەورەترین هاوردە كاری نەوت دادەنرێت لەڕیگەی تەنگەی هورمزەوە،بۆیە زورێك لەشارەزاریان بواری وزە‌وچاودێرانی سیاسی پێیان وایە ئەم جەنگی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست كە ئەمریكا‌وئیسرائیل دژ بە كۆماری ئیسلامی ئێران هەڵیانگێرسان پلانێكە دژ بە ئابووری وڵاتی چین،واتە تاوەكو پێداویستێەكانی چین بۆ وزە بكەوێتە ژێر رەحمی هەناسە دانی دەستگردی ئەمریكا،هەروەك لەسەدا 15ی نەوت هەناردەكراو لەڕێگەی تەنگەی هورمز هەناردەی هیندستان‌ولەسەدا 15ی بۆ كۆریای باشوور‌ولەسەدا 11ی بۆ ژاپۆن‌ولەسەدا 3ی بۆ ئەوروپا‌ولەسەدا 14ی بۆ وڵاتانی تری ئاسیا‌ولەسەدا 7ی بۆ وڵاتانی تر هەناردە دەكرێت،بۆیە لێرەدا گرنگی تەنگەی هورمز بۆ هەندی وڵات بەدەرە دەكەوێت بۆ نموونە چین كە پەیوەندی ئابووری‌وبازرگانی بەهێزی لەگەڵ ئێران هەیە، هەروەهاهاوكاری ستراتیژی لەنێوانیان واژو كراوە،زیاتر مەبەستیتی ئارامی لە تەنگی هورمز بەدیی بێت چونكە هەر وەك لەسەرەوە ئاماژەمان پێدا چین نزیكەی لەسەدا38ی ئەو نەوتی بە تەنگەی هورمز هەناردە دەكرێت هاوردە دەكات،هەروەك وڵاتیهیندستان هەوڵ دەدات ئەو پەیوەندییە وزەییە كە لەگەڵ ئێران هەیەتی لەپاڵ پەیوەندییە بازرگانیەكانی بپارێزێت،لەمەوە ڕەچاو ئەو دەكرێت لەسەقامگیری تەنگەی هورمز وڵاتی هێندستان دووەم سوودمەند دەبێت بەپێچەوانەوە ناسەقامگیری لە تەنگەكە هێندستان دوای وڵاتی چین دووەم وڵاتی زەرەرمەند دەبێت لەدوا ئەوانیش وڵاتانی تر دەێت،ئەمە لەكاتێكدایە ئێران هەوڵدەدات كەناڵی پەیوەندی لەگەڵوڵاتانی ژاپۆن‌وكۆریای باشوور بەردەوامی پێبدات كە ئەو دوو وڵاتە بەشێوەیەكی بەرچاو پشت بەهەبوونی ئارامی‌وئاسایش لە تەنگەی هورمز دەبەستن،بۆیە هەر بارگرژی‌وئاڵوزیەك لە تەنگەی هورمز بێتە ئاراوەیان داخستنی لەلایەن ئێرانەوە بەتەنها فشار ناخاتە سەر ولایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكا‌وئەوروپابەڵكو كاریگەری مەترسیداری دەبێت بۆ سەر ئابووری وڵاتی چین‌وهیندستان كە دوو هاوپەیمانی ئابووری‌و بازرگانی ئێرانن،لەمەوە دەتوانیین بڵیین ئەگەچی داخستنی تەنگەی هورمز كارتێكی بەربەرچدانەوەی ستراتیژییە بۆ ئێران،بەڵام لەهەمان كاتدا چەكێكی دوو سەرەییە،چونكە زیادكردنی فشارەكان لەڕێكەی گەروی هورمز بەشێوەیەكی ناڵوژێكی ویرای مەترسیە ئابووریەكانی بۆ ئابووری جیهان ئەوا پەیوەندییە ئابووری‌وبازرگانیەكانی ئێران لەگەڵ وڵاتانی چین‌وهیندستان دەخاتە بەردەم تاقیكردنەوەیەكی مەترسیدار،سەڕەرای ئەمە زیادبوونی گرژیەكان لە تەنگەی هورمز یان داخستنی كاریگەری مەترسیداری زیاتری دەبێت بۆ سەر بازارەگانی وزە لەجیهاندا كە لەم دواییدا ئەم كاریگەرییە بەشێوەیەكی مەترسیدار لەسەر نرخی نەوت‌وگازی سروشتی بەدەركەوت‌ونرخی یەك بەرمیل نەوت لەبازاڕەكانی جیهان گەیشتە 120 دۆلار،بەڵام لەپاشاندا دوای چەندین ڕۆژ  لە نا سەقامگیری لە نرخەكەی، نرخی نەوتی خاو بە شێوەیەكی كاتی پاشەكشەی كرد‌و نرخی نەوتی برێنتی دەریای باكوور بە رێژەی 11.3% دابەزی و گەیشتە 87.80 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك.

لەلایەكی ترەوە وڵاتی ئیمارات وەك هەنگاوێكی خۆ بارێزیدوای ئەوەی هێرشێ كرایە سەر گەورەترین پاڵاوگەی نەوتی وڵاتەكەی لە (روەیس) ئەو پاڵاوگەی داخست،هەروەك وڵاتی قەتەروێستگەی گازی سرووشتیی شلی (LNG) رەئس لەفان لەوڵاتەكەی كە گەورەترین وێستگەی بەرهەمهێنانی گازی شلە لە جیهاندا، بۆ ماوەی هەفتەیەك داخست،بۆیە كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بەهۆی كاریگەری‌ومەترسییەكانی بەردەوامی جەنگی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لەنێوان ئەمریكا‌وئیسرائیل‌وئێران بوەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت‌وگازی سروشتی لەبازاڕەكانی وزە لەجیهاندا،ئەمەش وایكردوە چەندین هەنگاو بگیرێتە بەر لەلایەن وڵاتان‌ورێكخراوە نێودەوڵەتیكان تا رێگری بكەن لە بەرزبوونەوەی هەڵئاوسان،لەوچوارچیوەیەشدا كریستین لاگارد، سەرۆكی بانكی ناوەندیی ئەورووپا ئاماژەی بەوەدا كە هەموو كارێكی پێویست دەگرنە بەر بۆ رێگری لە بەرزبوونەوەی هەڵئاوسان لە ئەورووپا تاوەكو هاووڵاتیانی وڵاتانی ئەوروپا دووبارە تووشی هەمان قەیرانی ساڵانی 2022 و 2023 نەبنەوە، هاوكات ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە (IEA) لەگەڵ وڵاتانی كۆمەڵەی حەوت (G7) كۆبوونەوەیەكی نائاساییان ئەنجام دا بەمەبەستی تاوتوێكردنی بەكارهێنانی یەدەگی ستراتیژیی نەوت بۆ جێگیركردنی بازاڕ،هەروەها ئەمریكا هەندێ‌ سزای سەر ڕوسیا لەبارەی هەناردەی هەندێ‌ نەوتی ئەو وڵاتە هەڵپسارد،سەرجەم ئەم هەنگاوانەش كەگێرانە بەر بەمەبەستی دابەزاندنی نرخی نەوت‌وگازی سروشتییە لەبازاڕەكانی جیهاندا،كە لەئێستادا نرخی گازی سروشتی لە ئەوروپا گەیشتوەتە بەرزترین ئاستی سێ‌ ساڵی رابردوودا،بەشێوەیەك گازی سرووشتی لە ئەورووپا لەچەند ڕۆژی رابردوودا بە رێژەی لەسەدا 5 بەرزبووەوە‌و نرخەكەی گەیشتە نزیكەی 55.86 یۆرۆ بۆ هەر مێگاوات كاژێرێكدا،هۆكاری ئەم بەرزبوونەوەیش دەگەڕێتەوە بۆ زیادبوونی نیگەرانییەكان لەبارەی دابینكردنی وزە لەبازاڕەكانی جیهاندا،ئەمە لەكاتێكدایە هەر یەك لە سعودیە‌و ئیمارات‌وعێراق‌و كوێت‌وئێران‌و یان بەرهەمیان كەمكردووەتەوە یان بەتەواوی رایانگرتووە،بۆیە هێرشی سەر دامەزراوە نەوتییەكان و ژێرخانی وزە لە وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت هەڕەشەیەكی دیكەی دروستكردووە و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی خێرای نرخی نەوت،لەمەوە دەتوانیین بڵیین لەكاتێكدا زۆربەی وڵاتانی جیهان هیچ رۆڵێكیان لە هەڵگێرسانیجەنگی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لەنێوان ئەمریكا‌وئیسرائیل‌وئێران نەبووە، بەڵام وڵاتانی جیهان باجەكەی دەدەن.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا