
سەرباری ڕادەستکردنی نەوتی هەرێم بە کۆمپانیای سۆمۆ و فڕۆشتنی لە بازاڕەکانی جیهان، بەڵام تا ئێستا دواکەوتنی گرفتی مووچهی فهرمانبهرانی ههرێمی كوردستان چارەسەر نەکراوەو لهسهر ڕێچكهیهكی دڵنیاكهرهوه ناڕِوات،
یەکێک لە هۆکارو پاساوەکانی دواکەوتنی مووچە، دواخستنی بڕی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆیە، کە هەردوو حکومەتی بەغداو هەرێم لەسەری ڕێکەوتون.
ئێستا كە لە كۆتا مانگی ساڵی 2025 داین ، عێراق مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەرانی خۆی دابەشکردووە ، بەڵام بۆ هەرێمی کوردستان تەنها مووچەی مانگی 9ی خەرج کردووە.
3 مووچەی ئەمساڵی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم لای بەغدا ماوە، بەڵام پێ ناچێت جگە لە یەک مووچەی دیکە هیچ مووچەیەکی دیکەی ئەمساڵ 11و 12 خەرج بکرێت
بە ووتەی میدیاکانی دەسەڵات، شاندێکی وهزارهتی دارایی هەرێم دهچێته بهغدا بۆ پرسی مووچهی مانگی 10 و تهواوکردنی ڕێككاره یاسایی و كارگێڕییهكان، هەروەها لهگهڵ وهزارهتی دارایی و دیوانی چاودێری دارایی عێراق کۆدەبنەوە، بۆ دۆزینهوهی میكانیزمێك بۆ 2 چۆنیەتی خەرجکردنی مووچهی مانگەكانی (11 و 12)، بەڵام تا ئێستا وەزارەتی دارایی هیچ قسەیەکی فەرمی لەو بارەوە نەکردووە.
چەند جارێک شارەزایانی بوواری ئابوری ،جەختیان لەسەر فەوتانی دوو مووچەی ئەمساڵ کردووەتەوە، بەڵام بە ووتەی بەرپرسانی هەرێم و پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا، ئەو دوو مووچەیە دەکرێت بە ئەمانەت لە لای حکومەتی بەغدا.
ساڵی ڕابردوو هەرچەندە بەغدا زیاتر لە چوار سەد ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی 12ی هەرێم خەرج کرد، بەڵام دەسەڵاتدارانی هەرێم ئامادە نەبوون، لە داهاتی ناو خۆو نەوتی فڕۆشراو کورتهێنانی مووچەی ئەو مانگە پڕ بکەنەوەو دابەشی بکەن.
جگە لە دابەشنەکردنی مووچەی مانگی 12، چوار سەد ملیارەکەش خستە خەزێنەکانی خۆیانەوە .