
نووسەر: کارۆخ سەید ڕزگار
کورد لە تورکیا دۆسییەیەکە پڕە لە برینی مێژوویی و ئاڵۆزیی سیاسیی کە بە دەیان ساڵە درێژەی هەیە. هەر پرۆسەیەکی ئاشتی کە دەست پێدەکات، وەک هەناسەیەکی کورت وایە لە نێوان دوو تەوژمی بەهێزدا: هیوا و هەڵوەشانەوە. کاتێک کە گفتوگۆکان پچڕان یان گرژییەکان سەریان هەڵدا، دۆخەکە دەکەوێتە لێواری مەترسی، و لەم ساتەدا سەرکردەیەتی کورد دەبێتە خاڵی یەکلاییکەرەوە لە لێواری هەڵدێر: هۆکارەکانی سستبوونی ئاشتی
ڕاوەستانی پرۆسەی ئاشتی تەنیا بەهۆی ناکۆکیی سەربازی نییە، بەڵکو پەیوەندی بە کێشەی ڕەگداکوتاندنی متمانەوە هەیە:
پچڕانی ڕیشەیی متمانە: حکومەتی تورکیا زۆرجار بە هۆکاری ئەمنی دەست بە گفتوگۆ دەکات، نەک بە هۆکاری سیاسیی درێژخایەن، و پەکەکەش بەردەوام گومانی لە نیازپاکی ئەنقەرە هەیە بۆ جێبەجێکردنی مافە ڕەواکانی خۆی لە تورکیا.
کایەی جیۆپۆلیتیک: بوونی پارتی کرێکاران لە سووریا (پەیەدە ) تورکیا بە هەڕەشەی ئاسایشی نەتەوەییی دەزانێت بۆ سەرخۆیی وایکردووە ئاسان نەبێت ڕێککەوتنێکی ناو خۆیی ئاشتی تورکیا بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئەو لایەنانە بێتە کایەوە.
بۆیە سەرکردایەتی کورد تاڕادەیەک هاوسەنگیی نێوان خێر و شەڕە لەناوچەکە لەبەر دوو هۆکاری سەرەکی، کلیلێکی ستراتیژییە لەم دۆخەدا: پێگەی کورد لە ئاستێکی باڵا و پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەنقەرە. ئەم پێگەیە وادەکات ڕۆڵەکەی دوو لایەنی هەبێت:
کورد ناوبژیوانیی متمانەپێکراو: بەهۆی قورسایی سیاسی و مێژووییەوە، سەرکردایەتی کورد دەتوانێت وەک گەرەنتییەکی بێلایەن هەنگاو بنێت بۆ کۆکردنەوەی لایەنەکان لە دوای پچڕاندنی پەیەوەندیە سیاسیەکان
پاڵپشتی لۆژیکی ئەنقەرە: پەیوەندییە بازرگانی و سیاسییە بەهێزەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان تورکیا وایکردووە کە ئەنقەرە بە لایەنی باوەڕپێکراوی کورد سەیر بکرێت، ئەمەش ڕێگە دەدات بە گەیاندنی پەیامی ئاشتی کورد و تورک
یەکخستنی ماڵی کوردی: ڕۆڵی سەرکرایەتی کورد دەتوانێت وەک فشارێکی نەتەوەیی بێت بۆ ناچارکردنی لایەنە کوردییە جیاوازەکان و پارتی کرێکارەن لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی و پارتی دیمووکرات کە هەوڵەکانیان یەکبخەن و پڕۆژەیەکی یەکگرتوو پێشکەش بکەن بۆ پرۆژسەی ئاشتی کورد و تورک لە تورکیا.
ناکۆکیی ناوخۆیی بەهۆی ململانێی درێژخایەنی پارتی دیمووکرات و پارتی کرێکاران پەکەکە، ئەگەر زۆر بەلای ئەنقەرەدا بشکێتەوە یان ململانێیەکانی ناوخۆی کورد قووڵتر بن، ئەوا دەبێتە بەشێک لە کێشەکە نەک چارەسەر.
لادان لە بێلایەنی: ئەگەر تورکیا لە ڕێگەی پارتیەوە هەوڵی دابەشکردنی گوتاری کوردی بدات، ئەو کاتی ئەوەیە ڕۆڵی ناوبژیوانییەکەی بسوتێت و لەلایەن پارتی کرێکارەن پەکەکەوە ڕەت دەکرێتەوە پارتی ڕۆڵ بگێڕێت لە پرۆسەی ئاشتی
هەندێک جار پارتی فشاری لەسەرە پەکەکە و پەیەدە لە سورکا دەکات هەردوو لایەن ڕازی بکات، بە مەرجەکانی پرۆسەی ئاشتی تورکیا کە ئەمەش لە دۆخێکی وەهادا زۆر قورسە.
دەرئەنجام: کلیلێک لە دەستی سەرکردایەتی کوردە نەک تەنها لایەنێک، بەڵکو پرۆسەی ئاشتی کورد و تورک سەنگێکە لە هاوکێشەی جیۆپۆلیتیکی ناوچەکەدا. پرۆسەی ئاشتی تورکیا پەیوەستە بەوەی: ئایا دەتوانێت ڕابردووی ناکۆک بەجێبهێڵێت و تەنیا وەک کورد و تورک هەنگاو بنێن بۆ ئاشتی، یان ناچار دەبن بکەونە داوی بەرژەوەندییە حزبییەکان و ململانێی ناوخۆیەکان