
لافاوەکەی هەفتەی ڕابردوو، ژمارەیەک بەرپرسی ئیدارەی شارەکەی ناچار بە دەست لەکار کێشانەوە کردو دەستبەرداری پۆستەکانیان بوون.
هاووڵاتیانی چەمچەماڵ گۆڕینی بەرپرسانی ئیدارەی شارەکەیان پێ گرنگە، بەڵام لەوە گرنگتر، خزمەتکردنی شارەکەیە، لەو بارەیەوە،سیروان محەمەد کە پیشەی مامۆستایە، بە ڕێگای کوردستانی ووت، گۆڕانکاری پێویستیەکی گرینگە،بەئاڕاستەی خزمەتکردن.گۆڕانکاریش مانای خزمەت نیە ئایندەی گۆڕاناکرییەکان ئەمە ڕوون دەکاتەوە.
چەمچەماڵ گۆڕینی کەسەکان وخزمەتیشی دەوێت بەکەسانێک کەتوانای خزمەتیان هەبێت بە شێوەیەک نەکەوێتە ژێرگاریگەری شوێنە حزبیەکانەوە
سەرکەوت شەریف کە یەکێکە لە چالاکوانە مەدەنیەکانی شاری چەمچەماڵ، لە بارەی گۆڕانکاریەکان قسەی بۆ ڕێگای کوردستان کردو ووتی،
گۆرانکاری لەبنەڕەتدا فەلسەفەی نوێبوونەوەو باشتر کردنی دۆخی حکومڕانیە لەتەواوی دنیادا، گەر گۆڕانکاری نەبی ئەوا بەدڵنیاییەوە تەمبەڵی و گەندەڵی زیاتر گەشە دەکات و ترس و لێپرسینەوە ماهیەتی نامێنێ ، بۆیە بەدڵنیاییەوە گۆڕانکاری گەر لەکرداریشدا ئەنجامی نەبێ ئەوا لەرووی دەروونیەوە بۆ هەردوو لایەنی خەڵکی و دەسەڵاتدارانیش کاریگەری خۆی جێدێڵێ
ووتیشی سروشتی مرۆڤ وایە گەر لەشوێنێکدا زۆر مایەوە ئەوا وزەی چالاکی و داهێنان و خزمەتی زۆر نامێنێ و کورسی و پۆستەکەی دەبێتە بابەتێکی رۆتینی و هیچیتر
کەسی شیاو گەر پشتگیری ئیداری و سیاسی هەبێ بێگومان ئێجگار گرنگە لەم دۆخەدا بۆ چەمچەماڵ و تەواوی ناوچەکانی تری کوردستان.
بەڵام دیار وەلی کە یەکێکیترە لە چالاکوانە مەدەنیەکان پێی وایە
گۆڕینی کەسەکان چارەسەرنین،
چونکە کەسەکان دەسەڵاتیان نییە، دیار وەلی بۆ ڕێگای کوردستان دواو ووتی، دیارە گۆڕێنی کەسەکان هیچ شتێک چارەسەرناکا تەنها گۆڕینی دەمووچاوە ،چونکە هیچ دەسەڵاتێکیان نیە، چەم چەماڵ پێویستی بەخزمەت وخزمەت گوزاریە چونکە خاوەنی گەورەترین سەرچاوەی سرووشتیە پێویستە ئاوڕێکی جدی لە م شارە بدرێتەوە وچیتر پشتگوێ نەخرێ.
شایانی بیرهێنانەوەیە دوای لافاوەکەی چەند ڕۆژی ڕابردووی قەزای چەمچەماڵ و لێکەوتنەوەی زیانێکی زۆری گیانی و ماڵی ژمارەیەک بەرپرسی ئیداری شارەکە لە نێوانیاندا ، قایمقام دەستیان لە پۆستەکەیان کێشایەوە.