هاوڕێ كرێكار

 

بە‌شیك لە‌ ئافرە‌تان و چالاكوانانی بواری مافەكانی ئافرە‌تان ،نیگە‌رانن لە‌و فە‌توایە‌ی سە‌رۆكی لیژنە‌ی فە‌توای زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان و پێیانوایە‌ لەبری گەڕاندنەوەی شكۆ بۆ ئافرەتان ‌ بێنرخ كردنیانە.

لە چە‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ، د. محەمەد پێنجوێنی، سەرۆكی لیژنەی فە‌توای سلێمانی لەبارەی مارەیی لێدوانیكی بڵاوكردەوە كە تێیدا وتبووی "مارەیی لەقورئانی پیرۆزدا دانراوە بەهەدیە، ئەو كوڕە دەیبەخشێت بەئافرەتەكە، لەبەرامبەر ئەو پڕۆسەیەی دەیەوێت دروستی بكات بۆ ئەوەی بەڵگە بێت لەسەرئەوەی دەیەوێت لەگەڵ ئەم ئافرەتە هاوسەرگیری لەسەر بنەمایەكی دروست بكات،  لە ساڵانی حەفتاكاندا زانایانی عێراق مارەییان كرد بەدوو بەشەوە، بەشێكیان دانا بەحازر و بەشەكەی دیكەشیان بەقەرز بۆ ئاسانكاریی هاوسەران، لەڕووی شەرعەوە بڕی مارەیی بۆكچان دیارینەكراوە و دەتوانرێت زیو یاخود ئاڵتوون یان برنج یان خواردن  یاخود هەرشتێكی دیكە بكرێتە مارەیی بۆ كچان".

سۆما محە‌مە‌د,چالاكوانێكی بواری ئافرە‌تانە‌ و بە‌ رێگای كوردستانی وت: ئە‌و فە‌توایە‌ی سە‌رۆكی لقی سلێمانی یە‌كێتی زانایانی  ئیسلامی كوردستان، گە‌ورە‌ترین سوكایە‌تییە‌ بە‌ ئافرە‌تان و پێویستە‌ ئافرە‌تان ئە‌و فە‌توایە‌ ڕە‌تبكە‌نە‌وە‌. جەختیس دەكاتەوە كە تێكەڵكردنی برنج و فاسۆلیا بێنرخكردنی پرۆسەكەیە. وتیشی: بە‌داخە‌وە‌ ئە‌م هە‌موو هێرشكردنە‌ بۆ سە‌ر ئافرە‌ت لە‌ هە‌رێمی كوردستان بە‌ پلان دە‌كرێت و ئامانج لێی بێنرخكردن و سوكایە‌تییە‌ بە‌ ڕە‌گە‌زی مێ بە‌گشتی و دە‌یانە‌وێ  كۆمە‌ڵگا بە‌و ئاقارە‌دا ببە‌ن كە‌ ئافرە‌ت  ئە‌و هێزە‌ گرنگ و كاریگە‌رە‌ نییە‌ كە‌ خۆیان وا پیشان ئە‌دە‌ن .

سە‌میرە‌ حە‌مید، مامۆستایە‌ و بۆ‌ ڕێگای كوردستانی رایەیاند نرخ و شكۆ و كە‌سایە‌تی ئافرە‌ت وابە‌ستە‌ نییە‌ بە‌ پارە یان زێڕ،  پێویستە كۆی ئەم پڕۆسەیە گۆڕانكاری بەسەردا بێت.

شادیە‌ عە‌لی، قوتابی زانكۆ بەپێویستی دەزانیت ئافرە‌تان و ڕێكخراوە‌كانی بواری ئافرە‌تان دژی ئە‌م جۆرە عەقَڵیەتە بووەستنەوە كە كار لەسەر سوكایەتیكردن بە ئافرەتان دەكەن.

بەشێك لە ئافرەتان سەرەڕای رەتكردنەوەی هەرجۆرە فەتوایەك كە وەك كاڵا نیشانیان بدات، هاوكات جەخت لە گرنگی گۆڕانی كۆمەڵایەتی دەكەنەوە بە ئاڕاستەی ئەنجامدانی كار ئاسانی بۆ پێكهێنانی پڕۆسەی هاوسەرگیری، ئەمەش دەكرێت وەك هەنگاوی سەرەتا لەرێگەی كەمكردنەوەی ئاڵتوونەوە بێت، دواتر نەهێشتنی تەواوەتی ئەم دیاردەیە، "وابكرێت كۆی پڕۆسەكە بەتایبەتی هەر لەسەرەتاوە لەسەر بنەمای متمانە دروستبكرێت، نەك لەهەنگاوی یەكەمەوە بیر لە دوای جیابوونەوە بكرێتەوە".   

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە