
هاوڕێیانی ئازیز لە مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی لوبنان
بە هەواڵی كۆچی دوایی هونەرمەندی گەورە زیاد رەحبانی خەمبار بووین. لەدەستدانی ئەو خەسارەتێكی گەورەیە بۆ جیهانی مۆسیقا و جوانی و كولتووری پێشكەوتنخواز و ڕۆشنگەری و جێگەكەی پڕ ناكرێتەوە.
زیاد ڕەحبانی قوتابخانەیەكی ناوازەی داهێنان بوو لە بوارەكانی مۆسیقا و شانۆدا و ئەم داهێنەرە هەر لە سەرەتای منداڵییەوە چونكە لە كەشێكی هونەری جواندا گەورە بووە و درێژكراوەیەكی سروشتی بنەماڵەی ڕەحبانی بووە، تا كۆچی دوایی وەك پێشەنگ و داهێنەرێك مایەوە، پابەند بوو بە ڕەسەنایەتی و بەهای بەرزی مرۆڤدۆستی و ئەمەش وای لێكرد یەكێك بێت لە داهێنەرە درەوشاوەكانی مۆسیقا.
داهێنانە هونەرییەكانی گوزارشت لە مەیلێكی چەپگەرایی دەكرد كە هەستی ملیۆنان كەسی لە جیهان بۆ لای خۆی ڕاكێشا، هەروەها لە هەڵوێستی سیاسیشدا نموونەیەكی جوانی داهێنا، پشتیوانی لە چینی كرێكار و خەبات كردن بۆ دەربڕینی ئازار و هیوا و ئاواتەكانیان.
سەرەڕای ئەو نەهامەتی ناخۆشیانەی كە گەلی لوبنان پێیدا تێپەڕی، ئەم هونەرمەندە ئیلهامبەخشە بەردەوام بوو لە هەڵگرتنی چرای ئومێد. ڕەنگە ئەلبوومی ("هەر هیوایەك) كە لەلایەن دایكیەوە هونەرمەندی گەورە فەیروزەوە پێشكەش كراوە، یەكێك بێت لەو بەڵگە زۆرانەی كە درەوشاوەی پابەندبوونی بە ژیان و خەباتی ئەوە بۆ بەها بەرزەكان.
لە كاتێكدا پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەكەین، هیوادارین هاوخەمی ئێمە بگەیەنن بە خانمی ڕێزدار فەیروز و بنەماڵەی ڕەحبانی و هەموو گەلی لوبنان.
مەكتەبی سیاسی
حزبی شیوعی كوردستان
٢٧ی تەمموزی ٢٠٢٥