
رێگای کوردستان- دەربەندیخان
ئەمڕۆ پێنجشەممە، مووچەخۆرانی بەشدار لە پڕۆژەی هەژماری من، لەبەردەم ئامێرەکانی ATM لە دەربەندیخا کێشەی وەرگرتنی مووچەیان بۆ درووست بووە، ئەوەش دوای ئەوەدێت کە قەرەباڵغییەکی زۆر دووست بووە، بۆیە هاوڵاتیان داوا ئەکەن بانکەکانی هەژماری من ئامێری زیاتر بۆ شارەکان دابین بکە.
کەیوان عەلی، پەیامنێری رێگای کوردستان لە دەربەندیخان رایگەیاند: لە دەربەندیخان تەنها یەک ئامێری راکێشانی پارە بوونی هەیە، ئەویش بۆتە هۆی دروستبوونی قەرەباڵغی و ناڕەزایەتی مووچەخۆران.
پەیامنێری رێگای کوردستان ئەوەشی خستەڕوو: بەهۆی قەرەباڵغییەکی زۆر، مووچەخۆران بە ناچاری روویان لە نوسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو کردووە بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان، بەڵام ئەوانیش بە رێژەی ١٪ی مووچەکەیان پارە وەردەگرن کە بۆ هەر ١٠٠ هەزار دینارێک بڕی ١ هەزار وەردەگرن لە مووچەخۆران.
