
شارەزایەكی كەشناسی رایگەیاند لە رۆژانی داهاتوودا لە 12 تا 22 مانگ شەپۆلێكی چڕی باوباران روو لە هەرێم دەكات و ئەگەری لافاو كراوەیە و پێشبینی دەكرێت لە چیاكانیش بەفر ببارێت و هەندێ جا خۆڵبارینیشی لەگەڵدایە.
ئاراز جەبار، شارەزای کەشناسی پێشبینی دەکات "شەپۆلێکی بەهێزی باران لە ئاردایە لە ١٢ی مانگەوە تا ٢٤ی مانگ ، ئێستا لە نەخشەکاندا هەردوو رۆژانی ١٥ و ١٦ی مانگ بەناجێگیرترین ماوە دەردەخات کە لەو دوو رۆژەدا بارستە هەوایەکی زۆر شێدار ناوچەکانمان دەگرێتەوە".
بە پێی پێشبینییەکە "لەماوەی ئەو دوو رۆژەدا پێویستە هەموو لایەک ئاگاداربن هەموو ئەگەرێک کراوەیە بۆ دروستبوونی هەورە بروسکەی توند و لافاوی خێرا و مەترسیدار ، دابارینی تەرزە بە قەبارەی گەورە ، دروستبوونی گێژەڵوکەی گەورە Tornado لە شوێنانەی ناوەندی دروستبوونی هەورە سوپەرسێلەکان ئەبن ، دابەزینی بای توند Downburst کە ئەویش مەترسیدارە هەرچەندە کورت خایان و کتوپر دروستەبێت'.