
بە مەبەستی بە دواداچوونی کاروبارەکان و ڕێکخستنی سکرتاریەت و کاری میدیاو بڕیاردانی ئەندامانی نوێ لەو پارتە چەپانەی داخوازی بە ئەندام بوونیان کردبوو لە کۆڕبەندەکە، کۆڕبەندی چەپی کوردستانی بەڕێوەچوو.
ڕۆژی دوو شەممە ،۱٥/١٢/٢٠٢٥ ، بەئامادەبوونی نوێنەرانی هەرچوار پارچەی کوردستان،کۆبونەوەی دەوری کۆڕبەندی چەپی کوردستانی، لە بارەگای کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان بەڕێوەچوو.
مەبەستی کۆبونەوەکە، بە دواداچوونی کاروبارەکان و ڕێکخستنی سکرتاریەت و کاری میدیاو بڕیاردانی ئەندامانی نوێ لەو پارتە چەپانەی داخوازی بە ئەندام بوونیان کردبوو لە کۆڕبەندەکە و هەروەها دیاریکردنی بابەتی نوێ بۆ گفتوگۆی داهاتوو، هەر لە کۆبونەوەکەدا ، داهاتووی ئاوو ژینگە. و ڕۆژهەڵات، تەوەری کۆبونەوەکە بوو.

