كەشناسی رایگەیاند كە شەپۆلێكی باران بارینی چڕ بەڕێوەیە و ئەگەری پەڵەدان هەیەو 10 رۆژ بەردەوام دەبێت.
شاڵاو هیدایه‌ت شاره‌زای بواری كه‌شناسی له‌ڕاپۆرتێكدا بڵاویكردۆته‌وه، "دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌شێكی وشك له‌زۆرینه‌ی ناوچه‌كانمان باڵاده‌ست بو به‌مزوانه كۆتایی دێت، سیسته‌مێكی په‌ستان به‌رزی زه‌به‌لاحی نیمچه جه‌مسه‌ری ئایسه‌له‌ندی له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتودا نێوان 10 ڕۆژی سه‌ره‌تای مانگی (تشرینی دوه‌م/11) ڕوده‌كاته سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌كانی خۆرئاوای ئه‌وروپا، هه‌روه‌ها به‌شێكی دیكه‌ی زۆری ئه‌وروپاش به‌تایبه‌ت ناوچه‌كانی باكور و ناوه‌ڕاستی به‌مه‌ش كه‌شێكی وشك و بێ داباراناوی به‌رۆكی به‌شێكی زۆری ئه‌وروپا ده‌گرێت بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن، دیاره ئه‌م سیسته‌مه له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی ئێمه و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌شێكی تری ئه‌وروپا پێچه‌وانه‌یه".
راشیگه‌یاندوه، "له‌كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه و نێوان 10 ڕۆژی سه‌ره‌تای مانگی (تشرینی دوه‌م/11) به‌تایبه‌تی سیسته‌مێكی ته‌ڕو داباراناوی ده‌گه‌رێته‌وه ته‌واوی ناوچه‌كانی هه‌رێم و ده‌وروبه‌ری، پێشبینی بارانی زۆر ده‌كرێت له‌ناوچه‌كانمان، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری لافاو له هه‌ندێك ناوچه و به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی ئاو و په‌ڵه‌شی پێوه‌یه و ته‌رزه له‌ناوچه‌ی جیا جیا‌و به‌ڵام به‌گشتی سه‌رماو به‌فری له‌گه‌ڵدا نیه، چونكه شێی گه‌رمۆكه‌یی باڵاده‌ست ده‌بێت كه به‌فر هه‌شبێت له‌كۆتاییه‌كه‌یدایه و كه‌مه له‌شاخه زۆر به‌رزه‌سنوریه‌كان ده‌بارێت".
شاڵاو هیدایه‌ت ده‌شڵێت، "له مه‌ودای 10 ڕۆژی سه‌ره‌تای مانگی داهاتو به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ری هه‌یه دو شه‌پۆل لایه‌نی كه‌م ناوچه‌كه بگرنه‌وه، شه‌پۆلی یه‌كه‌م تا ئێستا به‌هێزه و شه‌پۆلی دواتریش ته‌واو ڕون نیه چۆن ده‌بێت و به‌هۆی پاشماوه‌ی هه‌ردو شه‌پۆله‌كه كه ئه‌وانیش بارانیان پێوه ده‌بێت، بۆیه واده‌كات ئه‌م سیسته‌مه درێژخایه‌ن بێت و ماوه ماوه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر باش بمێنێته‌وه له‌سه‌ر ناوچه‌كانمان".