
پەیامنێری ڕێگای کوردستان لە کەرکوک ڕایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی روداوێکی هاتوچۆوە لە سەر ڕێگای کەرکوک بەرەو حەویجە 10کەس بریندابوون ، کە پێنجیان ئەندامی یەک خێزانن.
ووتیشی روداوەکە لەنزیک گوندی عاگولەی سەر بە قەزای حەویجە بووە و دواتر تەواوی بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی قەزاکە.
ئاماژەی پێکرد کە یەکێک لەبریندارەکان منداڵەو دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.