
نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران داواکاری هەیە و داوادەکات کارەکانی نوێکردنەوەی مامەڵەی مامۆستایانی گرێبەست بدرێته بەڕێوەبەری قوتابخانە.
ئەسعەد غەفوور، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە ئیدارەی سۆران گوتی" دەمەوێت داواکارییەکەم ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان بکەم کەوا بۆ نوێکردنەوەی مامەڵەی مامۆستایانی گرێبەست کارەکان لەناو قوتابخانەکان بکرێن و دواتر بەڕێوەبەری قوتابخانە ئەو مامەڵانە بگێنێتە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەکان، ئەمەش دوای ئەوەدێت چەند مامۆستایەکی قوتابخانەی (دواناوەندی بەورکانی تێکەڵاو ) ئەمڕۆ لە ڕێگەی نێوان(خەلیفان ، سرێشمە) توشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون".
نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە ئیدارەی سۆران دەشڵێت " داواکاریەکەم ئاراستەی بەڕێوەبەری پەروەردەکانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران دەکەم کەوا نوێکردنەوەی مامەڵەی گرێبەست بخەنە سەرشانی بەڕێوەبەری قوتابخانەکان بۆ ئەوەی هەموو ئەوکارانەی ئەنجام دەدرێن هەر مامۆستایەک لەقوتابخانەکەی خۆیەوە کارەکان تەواو بکات و دواتر بەڕێوەبەری قوتابخانە مامەڵەکان بگێنێتە ژووری یاسایی دیوانی پەروەردەکان.