ساڵح موسلیم، حكومه‌تی نوێی سوریا به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات كه‌ نایانەوێت کێشەی کورد چارەسەر بکرێت و پێشیوایه‌ حکومەتی نوێی سوریا لە ژێر کاریگەریی توركیادایه‌ و تورکیاش ڕێگره‌ لە جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی 10ی ئادار.
ساڵح موسلیم، ئەندامی ئەنجوومەنی هاوسەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە)، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی (میزۆپۆتامیا) ڕایگەیاند: حكومه‌تی نوێی سوریا له‌ژێر کاریگەری تورکیادایە و هەرچی تورکیا بیەوێت ئه‌وان دەیکه‌ن. توركیاش به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات ڕێگرن لە جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی 10ی ئادار و گروپە چەکدارەکانیش هان دەده‌ن دژی هەسەدە و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی.
رێککەوتننامه‌ی 10ـی ئادار لە کاتی کۆمەڵکوژی عەلەوییەکانی سوریا و بۆ ڕاگرتنی ئه‌و کۆمەڵکوژییە مۆر كرا، به‌ وته‌ی سالح موسلیم، ئێستا بۆچوونی حكومه‌تی سوریا گۆڕاوه‌ بۆیە دوژمنایەتی كورد و درووز و عەلەوییه‌كان دەکه‌ن.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا