ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکدا وردەکاری ژیانی بەشار ئەسەدی سەرۆکی پێشوی سوریاو خێزانەکەی ئاشکرا دەکات، پاش ئەوەی له 8/12/2025 سوریایان بەرەو ڕوسیا بەجێهێشت.

ئەسەدو خێزانەکەی ئێستا لە مۆسکۆ دەژین، ڕۆژنامەکە ژیانی ئەسەدو خێزانەکەی بە گۆشەگیر و ئارام، لە هەمان کاتدا بە ژیانێکی خۆشگوزەران ناو دەبات.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، لە ئێستادا ئەسەد و خێزانەکەی لە ناوچەی ڕوبلیوفکا نیشتەجێن ، کە یەکێکە لە ناوچە داخراوەکان و تەنها نوخبە دەوڵەمەندو سەرمایەدارەکان تێیدا نیشتەجێن.

کەسە نزیکەکان لە ئەسەد دەڵێن، ئەسەد لە ڕوی داراییەوە هیچ کێشەو گرفتێکی نییەو ژیانێکی شاهانە دەژی.

گاردیان ئاشکرای کردووە، پێدەچێت ، ئەسەد لە داهاتوودا بگەڕێتەوە بۆ پیشەکەی پێشووی خۆی کە پزیشکی چاوە، بۆ ئەو مەبەستەش دەستیکردووە بە خوێندنی زمانی ڕوسی و نوێکردنەوەی ناسنامە پزیشکیەکەی.

ڕۆژنامەکە بەدووری نەزانی ئەسەد وەک پزیشکێک تەنها چارەسەری دەوڵەمەندەکان بکات.

 سەبارەت بە ئەسمای هاوژینی بەشار ئەسەد، ڕژنامەی گاردیان ڕایگەیاندووە، پاش ئەوەی لە ژێر چاودێری هێزە ئەمنیەکانی ڕوسیا ئەسما خرایە ژێر چارەسەرەوە، کە نەخۆشی شێرپەنجەی هەبوو، ئەو نەخۆشیەی تێپەڕاندووەو ئێستا لە دۆخێکی تەندروستی ئاسایی دژی

بەپێی ڕاپۆرتەکەی گاردیان، خێزانەکەی ئەسەد، لەنێوان هەردوو ووڵات، ڕوسیاو ئێمارات ژیانێکی پڕ لە خۆشگوزەرانی دەژین، بەبێ ترس بازاڕ دەکەن و چالاکی تایبەت بەخۆیان ئەنجام دەدەن.

ڕاپۆرتەکە ئەوەشی خستووەتە ڕوو، کە زین ئەسەد کچی بەشار ئەسەد لە 30 حوزەیرانی ئەمساڵ، خوێندنی لە پەیمانگای مۆسکۆی حکومی بۆ  پەیوەندیە نێو دەوڵەتیەکان تەواوکردوە.

لە بوواری چالاکی سیاسی ، ڕۆژنامەی گاردیان جەختی لەسەر کردووەتەوه، کە لە دوای گەیشتنی بە ڕوسیا، بە بڕێارێکی حکومەتی ئەو ووڵاتە ،ئەسەد بەتەواوی پەراوێز خراوەو هەر جۆرە چالاکیەکی سیاسی و میدیایی لی قەدەغە کراوە.

لە پاش 24 ساڵ لە حکومڕانیەکی دڕندانەو دیکتاتۆریانە ، ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد لە 8/12/2024 لەسەر دەستی هێزە توندڕەوەکانی ئەبو محەمەد جۆلانی ئەوسای سەرکردەی گروپی تیرۆرستی تەحریر شام و ئەحمەد شەرع سەرۆکی ڕاگوزەری ئێستای سوریا 

ڕوخێندراو ئەسەدیش بەرەو ڕوسیا هەڵات.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا