
دوای ناوهێنانی تایوان و بەریگریكردن لێی لەلایەن بەریتانیاوە، چین هاتە سەرهێڵو بەریتانیای لەمجۆرە لێدوانانە ئاگادار كردەوە.
ژانگ شیاوگانگ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری چین له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند "داوا له بریتانیا ده‌كه‌ین وریا بێت له قسه و كرداره‌كانی سه‌باره‌ت به پرسی تایوان، دڵنیابن له‌وه‌ی لایه‌نی بریتانیا ئاماژه‌یه‌كی هه‌ڵه بۆ هێزه جوداخوازه‌كانی (سه‌ربه‌خۆیی تایوان) نانێرێت یان ئاشتی و سه‌قامگیری له گه‌روی تایوان تێكبدات".
وتیشی، "نابێت كه‌س ئیراده و توانای پته‌وی سوپای ڕزگاریخوازی گه‌ل بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری نیشتمانی و یه‌كپارچه‌یی خاكی چین به كه‌م ته‌ماشا بكات".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به ئاماده‌یی بریتانیا بۆ یارمه‌تیدانی تایوان له ئه‌گه‌ری ڕودانی ململانێ له‌گه‌ڵ چین، جۆن هیلی هیلی به ڕۆژنامه‌ی ته‌له‌گرافی ڕاگه‌یاندوه، "ئه‌گه‌ر ناچار بین شه‌ڕ بكه‌ین، وه‌ك له ڕابردودا، ئوسترالیا و بریتانیا پێكه‌وه شه‌ڕ ده‌كه‌ن، ئێمه ڕاهێنانی هاوبه‌ش ئه‌نجامده‌ده‌ین و پێكه‌وه مه‌شق و ڕاهێنان ده‌كه‌ین".
وه‌زیری به‌رگری بریتانیا جه‌ختیكرده‌وه كه "به شێوه‌یه‌كی گشتی" قسه ده‌كات، له‌نده‌ن پێی باشه ناكۆكییه‌كان له ناوچه‌ی هیندستان و زه‌ریای هێمن "به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه" و "دیپلۆماسی" چاره‌سه‌ر بكرێن.
په‌كین، تایوان به به‌شێكی دانه‌بڕاو له كۆماری گه‌لی چین ده‌زانێت و پابه‌ندبون به پره‌نسیپی "یه‌ك چین" مه‌رجێكی ناچارییه بۆ وڵاتانی دیكه كه ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ چین دابمه‌زرێنن یان بیپارێزن.