
رێكخراوی هیومان رایس ۆچ لە راگەیەنراوێكیدا روونیدەكاتەوە كە سوپای سوریا تاوانی جەنگ و كۆمەڵكوژی لە رۆژئاوا ئەنجامداوە.
بەپێی راپۆرتێكی ڕێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ، چه‌كدارانی سه‌ر به حكومه‌تی دیمه‌شق له گه‌ڕه‌كه‌كانی حه‌له‌ب، ته‌رمی ژنه شه‌ڕڤانێكیان له سه‌ربانی باڵه‌خانه‌یه‌كه‌وه فڕێداوه‌ته خواره‌وه، ئه‌م كاره‌ش وه‌ك بێڕێزیكردن به ته‌رم و تاوانی جه‌نگ له قه‌ڵه‌م دراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، هێزه ئه‌منییه‌كانی حكومه‌تی شه‌رع له حه‌له‌ب هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستگیركردنیان ده‌ستپێكردوه، ده‌یان هاوڵاتی كوردیان ڕاپێچی شوێنی نادیار كردوه، دوای كۆنتڕۆڵكردنی به‌نداوی تشرین له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكومه‌ته‌وه، به ئه‌نقه‌ست ئاو و كاره‌با له‌سه‌ر ناوچه‌كانی كۆبانێ و به‌شێك له حه‌له‌ب بڕدراوه.
له‌لای خۆیه‌وه، ئاده‌م كوگڵ جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست له ڕێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ رایگه‌یاندوه، به‌كارهێنانی پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كان وه‌ك چه‌ك دژی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی پێشێلكاری و تاوانی دژی مرۆڤایه‌تیه.
هێرش و په‌لاماره‌كانی چه‌كدارانی دیمه‌شق بۆسه‌ر ناوچه‌كانی رۆژاڤای كوردستان له 6ی ئه‌م مانگه‌وه به‌رده‌وامه و سه‌دان هاوڵاتی كورد له ناوچه‌كانی رۆژاڤا ئاواره بون و شه‌ڕڤانانیش به‌رده‌وامن له به‌رگریكردن و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشه‌كان.