
جاسم حلفی سیاسەتمەداری عێراقی و ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی عێراق، لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسویەتی:ئەوەی لە سووریا دژی کورد دەگوزەرێت "بێسەروبەری" نییە، بەڵکو شێوازێکی فاشیستییە. کوشتن بە شێتانە، شێواندنی تەرمەکان و تۆقاندنی هاووڵاتیانی مەدەنییە. پەیامێکە دەڵێت ئەمە سەردەمی وردوخاشکردنی مرۆڤە و بەڵگەیە لەسەر درۆی "مافەکانی مرۆڤ" کە واشنتۆن و لەگەڵیدا ڕۆژئاوا بەرزیان کردبووەوە و پاشان لە یەکەم تاقیکردنەوەدا جێیان هێشت تا هەرەس بهێنێت. دەویسترێت هاوبەشی ناو نیشتمان ملکەچ بکرێت، نەک وەک هاووڵاتییەک کە مافی هەبێت، بەڵکو وەک ئامانجێکی حەڵاڵکراو بەبێ هیچ ڕێگر و بەربەستێک.