
بەهۆی دوورخستنەوەی ژمارەیەک کاندیدی دەرچوو، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق گۆڕانکاری لە ئەنجام و دابەشکردنی کورسییەکان ڕادهگهیهنێت
حەسەن سەڵمان ڕاوێژکاری یاسایی کۆمسیۆن ڕاگەیاند، تا ئێستا شەش کاندیدی براوە دوورخراونەتەوە، بۆیه بەشێک لە لیستەکان ئەو کورسییانە لەدەستدەدەن کە کاندیدە دوورخراوەکان بەدەستیان هێناوەو کورسی کۆتای ژنانیش لە نەینەوا گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە و دەچێتە بۆ لیستێکی دیکە.
ئهو ڕاوێژكارهی كۆمیسیۆن وتیشی: دوورخستنەوەى ئهو شهش كاندیده لەسەر بنەماى ئەو تانە و سکاڵایانەیه کە لەسەریان تۆمارکراون و پێش ئەوەى دادگاى فیدراڵى ئەنجامى هەڵبژاردن پەسەند بکات، تانه پێشکەشکراوهكان لەلایەن کۆمسیۆنەوە تاوتوێدەکرێت.