سمكۆ ئه‌حمه‌د-ڕه‌واندز

لە ڕۆژی جیهانی ئافرەتاندا، سەری ڕێز دادەنێین بۆ هەموو ئافرەتان دادەنەوێنین، بە تایبەتی بۆ ئەو دایک و ژنانەی کە دڵیان بە خەمی گەورە سووتاوە، بەڵام هێشتا بە هێزی خۆڕاگری دەست بە ژیانەوەن.
خەمی گەورەی دایکێک  کە بە جوانەمەرگی منداڵەکەی لەدەستداوە. دایکێک کە مانای خۆشەویستی لە دڵیدا هەرگیز نامرێت، هەرچەندە بە شەوانی تاریک فرمێسک دەڕژێت ،لە ساتە خەمگینەکاندا هێشتا بەورەیە، بۆ ئەوەی یادگاری منداڵەکەی بە زیندوویی بپارێزێت.
دایکێ هەموو یادەوەرییە شیرینەکانی لە دڵێکی پڕناسۆردا  هەڵگرتووە، دەیەوێت بە ئارامی و خۆڕاگرییەوە ژیان بەڕێ بکات.  دڵێک کەژی ئازاری هەڵگرتووە، بەڵام خۆشەویستییەکەی  لە کەژەکە بەرزترە؛ خۆشەویستییەک کە نە کات و نە دووری ناتوانێت بیسڕێتەوە.
لە ڕۆژی جیهانیی ئافرەتاندا، سڵاو لەو دایکەی کە جگەرگۆشەکەی لەدەست داوە، بەڵام هێشتا بە هێزی دڵی دایکایەتی و یادگارییە شیرینەکانی ڕۆڵەکەیەوە دەژی. ئەو دایکەی کە خەمی لەدەستدان بە بێدەنگی هەڵدەگرێت، بەڵام لە ناخیدا چرای یاد و خۆشەویستی هەرگیز ناکوژێتەوە.
سڵاو بۆ هەموو دایکانی جگەرسووتاو... سڵاو بۆ ئەو دڵانەی کە بەرگی فرمێسکی پۆشیووە، بەڵام بەردەوام هێز لە هیوا و خۆڕاگری وەردەگرن...  سڵاو بۆ دایکێ لەگەڵ بیرەوەرییە جوانەکانی ڕۆڵەیەکی لەدەستداودا دەژی. کە بووەتە سیمبولی سەبر و خۆڕاگری.
ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان پیرۆز بێت.

May be an image of one or more people and people smiling

 

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا