
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رایگەیاند لە سەدا شەستی تانەكان لەلایەن دەستەی دادوەرانەوە یەكلا كراونەوە.
سه‌رۆكی تیمی ڕاگه‌یاندن كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی رایگه‌یاند، رۆژی دووشەممە "ده‌سته‌ی دادوه‌ری نزیكه‌ی 428 تانه‌ی هه‌ڵبژاردنی ڕه‌تكرده‌وه، پێشبینیشده‌كات ڕێژه‌ی بڕیارنامه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ له (60%) زیاتر بێت له كۆی ئه‌و تانانه‌ی كه ئاڕاسته‌ی كراون".
گوتیشی ده‌سته‌ی دادوه‌ری به‌رده‌وامه له ته‌واوكردنی سه‌رجه‌م تانه‌دانه‌كان له‌ماوه‌ی یاساییدا، له‌كاتێكدا ماوه‌ی ته‌واوكردنی ئه‌ركه‌كانی په‌یوه‌سته به ژماره‌ی تانه‌دانه‌كانی ماوه‌ته‌وه و ره‌نگه به‌شێكیشیان پێویستیان به كاتی زیاتر هه‌بێت".
عیماد جه‌میل ڕونیكرده‌وه، "تا ئێستا هیچ بڕیارێك سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی وێستگه‌كان یان دوباره ژماردنه‌وه ده‌رنه‌چوه، زۆربه‌ی تانه‌كان به پشتبه‌ستن به‌و ڕاسپاردانه‌ی ته‌كنیكی و یاسایی پێشكه‌شكراون له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی كۆمیساریاوه ڕه‌تكراونه‌ته‌وه، كه له به‌رامبه‌ردا له‌سه‌ر بنه‌مای یاسا و ڕێسا و ڕێكاره‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌كه‌ن".