لە ڕووداوێکدا لە باشووری فلیپین، کەشتییەکی نەفەرهەڵگر بە 342 سەرنشینەوە نوقم بوو، بەهۆیەوە تا ئێستا گیانلەدەستدانی 8 کەس ڕاگەیەندراوە و هەوڵەکان بۆ ڕزگارکردنی سەرنشینانی دیکە بەردەوامە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، 26ـی کانوونی دووەمی 2026، ئارسینا کاهنگ نانۆوه، سەرۆکی شارەوانی یەکێک لە شارۆچکەکانی پارێزگای باسیلان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی،  پشتڕاستی کردەوە کەشتیی "تریشا کیرستن 3" کە بەرەو دوورگەی سولو بەڕێوەبووە، تووشی ڕووداوی نوقمبوون بووە و تا ئێستا تەرمی 8 کەس دۆزراوەتەوە.

لە لایەکی دیکەوە، ڕۆنالین پێرێز، ڕێکخەری کاردانەوەی فریاگوزاری لە باسیلان، بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند: "تیمەکانی فریاگوزاری توانیویانە 138 کەس بە زیندوویی ڕزگار بکەن." ئاماژەی بەوەش کرد؛ بەهۆی زۆری ژمارەی بریندارەکانەوە، نەخۆشخانەکان ڕووبەڕووی کەمیی کارمەندی پزیشکی بوونەتەوە و تا ئێستا 18 بریندار گەیەندراونەتە ناوەندە تەندروستییەکان.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا