ڕێگای كوردستان


 موحسین ڕەزایی، بەرپرسی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، رایگەیاند کە دۆناڵد تڕەمپ لە ڕووی ستراتیژییەوە لە گەرووی هورمز و لە ڕووی سیاسییەوە تووشی "شکستێکی گەورە" بووە، جەختیشی کردەوە کە هەر لایەنێک دژی تاران بوەستێت باجێکی قورس دەدات.
ڕەزایی لە لێدوانەکەیدا ئاماژەی بەوە دا کە واشنتن لە ئێستادا باجی ئەو "جەنگە هەڵەیە" دەدات کە دۆناڵد تڕەمپ هەڵیگیرساندووە؛ چونکە لێکەوتەکانی تەنیا لە بەرەکانی جەنگدا نەمانەوە، بەڵکو گەیشتنە قوڵایی سیاسەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە.
شکستە سەربازی و سیاسییەکان بەرپرسە باڵایەکەی ئێران ڕایگەیاند کە پلانی سەربازیی نەیارانیان لە کەنداو تێکشکاون و نەیانتوانیوە هاوکێشەکان بگۆڕن، هەروەها دۆڕانی پارتی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکای بە بەڵگەی ئەو شکستە سیاسییە گەورەیە وەسف کرد کە ڕووبەڕووی تڕەمپ بووەتەوە.
هۆشداری توند بە هاوپەیمانانی ئەمریکا لە لایەکی ترەوە، موحسین ڕەزایی هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی سەرجەم هاوپەیمانانی ئەمریکا لە ناوچەکە کرد و ڕایگەیاند: «هەر هەوڵێک بۆ بەشداریکردن لە گەمارۆدان یان هێرشکردن، بە شێوەیەکی بەرفراوان وەڵام دەدرێتەوە و ڕێگە نادرێت ئاسایشی سنورەکانی تاران بکەوێتە مەترسییەوە.»
ڕەزایی لە کۆتایی لێدوانەکەیدا هەڕەشەی سەختی کرد و گوتی: «هەر کەسێک و دەوڵەتێک ڕووبەڕووی ئێران ببێتەوە باجەکەی دەدات، باجدانەکەش لە بەرەکانی پێشەوەی جەنگەوە دەستپێدەکات تاوەکو دەگاتە بەردەم دەرگای ماڵەکەی خۆیان لەناو واشنتن و قوڵایی خاکی ئەواندا.»
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدا دێن کە ململانێی سەربازیی نێوان واشنتن و تاران لە مانگی (تشرینی دووەم/11)ی ساڵی 2026دا گەیشتە لوتکە، بەتایبەت دوای ئەوەی دۆڕانی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنەکانی کۆنگرێسدا بەهۆی جەنگەوە، پێگەی دۆناڵد تڕەمپی سەرۆکی ئەمریکای لە بەڕێوەبردنی تەنگژەکاندا زۆر لاواز کرد.

 

powered by social2s

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا