سەرۆكی رەوتی نیشتمانی شیعە داوا لە عێراق دەكات سنوورەكانی لەگەڵ سوریا توند بكات و پەیامێكیش بەهەرێمی كوردستان دەدات خۆیان دوور بگرن لەم ئاڵۆزیانە.

موقتەدا سەدر داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد دەستبەجێ هێزی پشتیوانی بۆ پاراستنی سنوورەکان و دەروازەکان ڕەوانە بکەن.

لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا، سەدر ڕوو لە هێزە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کە بە باکووری عێراق ناوی بردن وتی'' "ئامۆژگاریتان دەکەم کە دەستوەردانی ڕاستەوخۆ لە کارووباری سووریا نەکەن." هۆشداریی دا کە هەر دەستوەردانێک دەبێتە بیانوو بۆ سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی تیرۆر لەناو خاکی عێراقدا، کە ئەمەش مەترسی بۆ سەر تەواوی وڵات دروست دەکات.

هەروەها، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانی داوای لە سیاسییەکانی عێراق کرد کە ململانێ و پێشبڕکێکانیان لەسەر دەسەڵات وەلا بنێن و سەرنج بخەنە سەر ئەو مەترسییە گەورانەی لە دەوروبەری وڵات هەن. ڕایگەیاند'' پێویستە بەرژەوەندیی عێراق لە سەرووی هەموو شتێکەوە بێت.''

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا