ڕێگای كوردستان


بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامیی ئێران هەوڵ دەدات توانای ناوکیی خۆی دووبارە بنیاد بنێتەوە، و جەختی کردەوە کە تەنها ڕێگای هەمیشەیی بۆ لەناوبردنی ئەم هەڕەشەیە، ڕووخاندنی ڕژێمی ئایەتوڵاکانە.
نەتانیاهۆ ئەم لێدوانانەی لە وتارێکدا لە دەستپێکی خولی بیست‌وشەشەمی پەرلەمانی ئیسرائیل (کنیسێت) خستەڕوو و وتی: "تاکە ڕێگا بۆ لەناوبردنی هەمیشەیی ئەم هەڕەشە بوونییە، ڕووخاندنی ڕژێمی ئایەتوڵاکانە."
فشارە نێودەوڵەتییەکان و هەڵسەنگاندنی سوپا
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هۆشداری دا کە وڵاتەکەی لە ماوەیەکی نزیکدا رووبەڕووی فشاری نێودەوڵەتی دەبێتەوە بۆ قبووڵکردنی ئێران وەک هێزێکی خاوەن چەکی ناوکی و ناچارکردنی ئیسرائیل بۆ پاشەکشەکردن لە دەستکەوتە سەربازییەکانی.
لە بەرامبەردا، بەگوێرەی هەڵسەنگاندنی سوپای ئیسرائیل، توانا ناوکییەکانی ئێران لە جەنگی دواییدا زیانی گەورەیان بەرکەوتووە، بەڵام مەترسی ئەوە هەیە تاران لە ماوەی یەک تا دوو ساڵی داهاتوودا بتوانێت ئەو توانایانە دووبارە بنیاد بنێتەوە.
بانگەواز بۆ حکومەتی یەکگرتوو
لە بەشێکی تری وتارەکەیدا، نەتانیاهۆ داوای لە سەرجەم حیزبە سیاسییەکانی کنیسێت کرد کە ناکۆکییە ناوخۆییەکانیان وەلابنێن و لە پێناو رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە ئەمنییەکاندا، حکومەتی یەکگرتووی نیشتمانی پێکبهێنن.
شایەنی باسە، نەتانیاهۆ پێتر ڕایگەیاندبوو کە فەرمانی بە سوپا، موساد و دامەزراوە ئەمنییەکانی تری ئیسرائیل داوە هەموو هەوڵێک بخەنە گەڕ بۆ ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

 

powered by social2s

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا