
ئسرائیل ناوی ئەو سەركردانەی بڵاوكردەوە كە دوێنێ بەر هێرشێكی لەناوكاوی موشەكەكانیان كەوت.
وته‌بێژی سه‌ربازی ئیسرائیل له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان كه به هێرشێكی له‌ناكاو ده‌ستیپێكرد دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازی دوو شوێنی له تاران بینی كه سه‌ركرده باڵاكانی دامه‌زراوه‌ی ئه‌منی ئێران تێیدا كۆبونه‌وه.
وتیشی، "ئێستا ده‌توانرێت ڕابگه‌یه‌ندرێت كه له كاتی بۆردومانه‌كه‌یاندا بۆسه‌ر سه‌ركردایه‌تییه ئه‌منییه‌كانی باڵای رژێمی ئێران‌دا، عه‌لی شه‌مخانی ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی به‌رگری، كه یه‌كێك بو له دیارترین بڕیارده‌رانی ئه‌منی له ئێران و ڕاوێژكاری تایبه‌تی عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری باڵای ئێران بو بۆ كاروباری ئه‌منیدا له‌نێو كوژراوه‌كاندایه".
باسی له‌وه‌شكرد، "هه‌ریه‌ك له محه‌مه‌د پاكپور فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران كوژراوه كه یه‌كێك بو له داڕێژه‌رانی پلانی له‌ناوبردنی ئیسرائیل، هه‌روه‌ها سه‌ڵاح ئه‌سه‌دی به‌رپرسی به‌شی هه‌واڵگری له فه‌رمانده‌یی فریاكه‌وتن و ئه‌فسه‌رێكی باڵای هه‌واڵگری له فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئێران بو، محه‌مه‌د شیرازیش كوژراوه كه له ساڵی 1989ه‌وه به‌رپرسی نوسینگه‌ی سه‌ربازیی عه‌لی خامنه‌ییه".
رونیشیكرده‌وه، عه‌زیز ناسرزاده كه وه‌ك وه‌زیری به‌رگری كاری كردوه و چه‌ندین پۆستی سه‌ره‌كی هه‌بوه، حسێن جه‌به‌ل عاملیان سه‌رۆكی ڕێكخراوی SPEND كه به‌رپرسیاره له په‌ره‌پێدانی ته‌كنه‌لۆژیا و ئامرازه پێشكه‌وتوه‌كانی شه‌ڕكردن، ڕه‌زا موزه‌فه‌ری نیا به‌رپرسی پێشوی ڕێكخراوی SPEND له‌نێو كوژراوه‌كاندان.
سوپای ئیسرائیل له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا كه له‌لایه‌ن وته‌بێژی سوپای ئیسرائیله‌وه ئه‌نجامدرا، وێنه‌ی ئه‌و فه‌رمانده ئێرانیانه‌ی بڵاوكرده‌وه كه له هێرشه‌كاندا كوژراون و ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌شی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به گه‌وره‌ترین ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانی له‌مێژودا وه‌سفكرد.