گرژیەكانی ئەمەریكا و ئێران و كەمی بەرهەمهێنان بەهۆی سەرماو بەستەڵەكەوە نرخی نەوتی بەرز كردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت 28 سەنت بەڕێژەی 0.4% بەرزبوەوە و گەیشتە 67.96 دۆلار، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا 35 سەنت بەرزبوەوە، کە دەکاتە 0.6% و گەیشتە 62.83 دۆلار.

بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز، شیکاران و بازرگانان مەزەندەیان کردوە کە بەرهەمهێنانی ئەمریکا لە سەرەتای هەفتەدا بە ڕێژەی دو ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، واتا نزیکەی 15% دابەزیوە، بەهۆی ئەو زریانە زستانەی کە وڵاتەکەی گرتوەتەوە، ئەوەش فشاری خستوه‌تە سەر ژێرخانی وزە و تۆڕەکانی کارەبا.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا