
رازی بوونی ترەمپی سەرۆكی ئەمەریكا بە دانوستان لەگەڵ ئێران و خاوبوونەوەی گرژیەكان نرخی نەوتی لە سەدا دوو دابەزاند.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت دو دۆلار کە دەکاتە 2.9% دابەزیوە و گەیشتوەتە 67.28 دۆلار، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا دو دۆلار کە دەکاتە 3.1% دابەزیوە و گەیشتوەتە 63.17 دۆلار.
هەردو جۆرهكهی نهوت بە بەراورد بە دانیشتنەکانی پێشو بە شێوەیەکی بەرچاو کەمتر بون، کاتێک برێنت بەرزترین ئاستی لە ماوەی شەش مانگدا تۆمارکرد، لە نێوان پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران.