
بەهۆی نزیكبوونەوەی وەستانی شەڕ لە خۆرهەڵاتی ناوەراست ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نرخی نه‌وتی خاو له‌بازاڕه‌كانی جیهان به‌ڕێژه‌ی زیاتر له 6% دابه‌زی، دوای ئه‌وه‌ی له خولی پێشودا به‌رزترین ئاستی خۆی له ماوه‌ی زیاتر له سێ ساڵی ڕابردودا تۆماركرد، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه پێشبینیده‌كرێت به‌منزیكانه شه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كۆتایی پێبێت، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانییه‌كانی په‌ككه‌وتنی درێژخایه‌نی دابینكردنی نه‌وتی جیهانی كه‌مده‌كاته‌وه.
به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانی وزه، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت نزیكه‌ی شه‌ش دۆلار و 51 سه‌نت دۆلار دابه‌زیوه و گه‌یشتوه‌ته 92 دۆلار و 45 سه‌نت، له كاتێكدا نه‌وتی خاوی ئه‌مریكای ڕۆژئاوای ته‌كساس شه‌ش دۆلار و 12 سه‌نت دۆلار دابه‌زیوه و گه‌یشتوه‌ته 88 دۆلار و 65 سه‌نت.
دوێنێ دوشه‌ممه نرخی به‌رمیلێك نه‌وت 100 دۆلاری تێپه‌ڕاندبو و گه‌یشته نزیكه‌ی 119 دۆلار، كه به‌رزترین ئاسته له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2022ه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی نیگه‌رانییه‌كان له پچڕانی دابینكردن كه به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی شه‌ڕی ناوچه‌كه‌وه دروستبوه.
نرخه‌كان دابه‌زینیان به‌خۆوه بینی، ئه‌وه‌ش دوای په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و پێشنیاره‌كان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی نه‌وت، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانییه‌كانی له‌باره‌ی پچڕانی درێژخایه‌نی دابینكردنی نه‌وت كه‌مكرده‌وه.