​بەهۆی پەرەسەندنی گرژییەکانی ناوچەکە و ڕاگرتنی بەرهەمهێنان لە کێڵگەکانی "ڕومەیلە" و هەرێمی کوردستان، کەرتی نەوتی عێراق تووشی پەککەوتنێکی کوشندە بووە. ڕوانگەی "ئیکۆ-عێراق" ڕایگەیاند کە ڕاگرتنی هەناردەی ١.٦ ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە، بە نرخی ئێستای بازاڕ، زیانێکی دارایی گەورە بە بڕی ١٢٨ ملیۆن دۆلار لە خەزێنەی دەوڵەت دەدات.
​ئەم پەککەوتنە کە مەترسیی کورتهێنانی بودجە و دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی لێ دەکرێت، لە کاتێکدایە کە عێراق بۆ دابینکردنی خەرجییەکانی، پێویستی بە هەناردەکردنی ٣.٥ ملیۆن بەرمیل هەیە لە ڕۆژێکدا. هاوکات، هەڕەشەکانی سەرگەرووی هورمز وەک ڕێڕەوی سەرەکیی هەناردە، گوشارەکانی سەر حکومەتی چڕتر کردووەتەوە. شارەزایانی دارایی هۆشداری دەدەن کە ئەگەر دۆخەکە تا ٢٥ ڕۆژی داهاتوو بەردەوام بێت، ئابووریی وڵات ڕووبەڕووی کارەساتێکی ڕاستەقینە دەبێتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە ئابووریی عێراق بە ڕێژەی ٩٠٪ بۆ ٩٤٪ پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت. کاتێک ڕۆژانە ١٢٨ ملیۆن دۆلار لە کیس دەچێت، ئەمە تەنها ژمارە نییە، بەڵکو ڕاستەوخۆ دەست دەخاتە ملی "بودجەی کارپێکردن" کە مووچەی فەرمانبەران و خەرجییە بنەڕەتییەکانی دەوڵەتی پێ دابین دەکرێت. بەردەوامیی ئەم دۆخە بۆ مانگێک، کورتێهنانێکی ٣.٨ ملیار دۆلاری دروست دەکات کە لە دەرەوەی توانای بەرگەی یەدەگی نەختینەیی عێراقە.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا