لە کاتێکدا مەترسییەکان لەبارەی هەڵکشانی گرژییە سەربازییەکان لە ناوچەکەدا و دوای هەڵبژاردنەکانی کۆنگرێسی ئەمریکا بەرزبونەتەوە، پڕۆسەی دانوستانەکان لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بە ئاراستەیەکی ئەرێنی بەڕێوەدەچن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران.
ماڵپەڕی هەواڵی ئەمریکی "ئاکسیۆس" بە گێڕانەوە لە دیپلۆماتکارێکی بەشدار لە دانوستانەکان بڵاویکردەوە، گفتوگۆکانی دۆحە سەبارەت بە ئێران بە شێوازێکی "باش و ئەرێنی" بەڕێوەدەچن. لە ئێستادا نێوەندگرەکان کار بۆ پڕکردنەوەی کەلێنەکان و چارەسەرکردنی ئەو نیگەرانییانە دەکەن کە لە کۆبوونەوەکانی ڕۆژی شەممەدا لەلایەن هەردوولاوە خرانەڕوو.
بەپێی زانیارییەکانی ڕۆیتەرز، دانوستانکارانی ئێران بۆ سێیەم ڕۆژی لەسەریەک لە دەوحەدان و لە ڕێگەی نێوەندگرانی قەتەرییەوە بە هەماهەنگیی بەردەوام لەگەڵ واشنتۆن، هەوڵی کۆتاییهێنان بەو دۆخە دەدەن. ڕۆژی هەینیش ناوبژیوانانی قەتەر لە تاران لەگەڵ بەرپرسانی ئێران کۆبوونەوە پێش ئەوەی گفتوگۆکان بگوازنەوە بۆ دۆحە.
 هەڵبژاردنی کۆنگرێس و سێبەری جەنگ
ئەم دانوستانانە لە کاتێکدا بەڕێوەدەچن کە ترسی توندبوونەوەی ململانێکان هەیە لە دوای هەڵبژاردنی ناوەڕاستی خولی کۆنگرێسی ئەمریکا، کە بڕیارە سێشەممە بەڕێوەبچێت.
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، ڕایگەیاند کە پێش هەڵبژاردنەکان هیچ هێرشێکی نوێ بۆ سەر ئێران دەستپێناکات و دانوستانەکان تا ئێستا بەرهەمدار بوون، بەڵام بژاردەی سەربازیی دواتری ڕەتنەکردەوە و جەختیکردەوە: "یان لەگەڵ تاران دەگەینە ڕێککەوتن یان هێرش دەکەینە سەریان." لە بەرامبەردا، ڕۆژنامە ئەمریکییەکان وەک نیویۆرک تایمز و ئاکسیۆس ئاماژەیان بەوە کردووە کە سوپای ئەمریکا و ئیسرائیل سەرقاڵی پلانی نوێن و هۆشدارییان بە وڵاتانی کەنداو داوە خۆیان بۆ ئەگەری هێرشێکی کورت و چڕ ئامادە بکەن.
   هەڵوێستی هەردوولا (تاران و واشنتۆن)
•    ئێران: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، جەختیکردەوە کە تاران هەم بۆ دیپلۆماسی و هەم بۆ بەرگری ئامادەیە. هاوکات، موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران، فەرمانی بە سوپا کردووە کە لە ئامادەباشی تەواودا بێت بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێک.
•    ئەمریکا: مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ڕایگەیاند کە ترەمپ تا ئێستا بڕیاری کۆتایی بۆ هێرشکردن نەداوە و پێی باشترە کێشەکان بە ڕێگەی دیپلۆماسی چارەسەر ببن. هەروەها، بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئەمریکا، مانگی ڕابردوو جەی دی ڤانس بە ڕاسپۆردەی ڕاستەوخۆی ترەمپ پەیامێکی ئاراستەی محسین ڕەزایی کردبوو بە مەبەستی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ئاشتی و دوورکەوتنەوە لە جەنگێکی نوێ.

 

powered by social2s

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا