
هێزە ئەمنیەكانی عێراق چەند رێوشوێنێكی گرنگیان گرتوەتە بەر بۆ پاراستنی سنوورەكانی عێراق و دزەنەكردنی چەكداران، لەپێناو كۆنترۆڵكردنی بارودۆخی ئەمنی.
سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی وتی، "لە پێناو جێبەجێکردنی رێنماییەکانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ سەپاندنی یاسا و ڕێگەنەدان بە بەکارهێنانی خاکی عێراق وەک سەرچاوەیەک بۆ هەر هەڕەشەیەک، دەزگا ئەمنی و سەربازییەکان چەند ڕێوشوێنێکی تووندیان گرتووەتەبەر.
ئاماژە بەوەکراوە، "دیارترینیان بەهێزکردنی بڵاوەپێکردنی ئەمنی و سەربازییە لە ناوچە سنوورییەکان و رێگریکردن لە هەر جووڵە و چالاکییەکی نایاسایی."
وتیشی، رێوشوێنەکان چڕکردنەوەی هەوڵە هەواڵگرییەکان لە رێگەی هەماهەنگی نێوان دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکان دەگرێتەوە، بۆ دەستنیشانکردنی هەر هەوڵێک کە بیەوێت خاکی عێراق بەکاربهێنێت، یان کارێک بکات هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری عێراق بکات.
باسی لەوەشکردووە، فەرماندەییە ئەمنییەکان جەخت دەکەنەوە، ئەم رێوشوێنانە لە چوارچێوەی پاراستنی سەروەریی عێراق و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتدایە.