ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا، تۆمەتەکانی دەزگای هەواڵگری ئەمریکای ڕەتکردەوە سەبارەت بە دەستوەردانی گوماناوی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و بڵاوکردنەوەی "درۆ" لەسەریان.
زاخارۆڤا لە پەراوێزی بیست و یەکەمین کۆبونەوەی ساڵانەی یانەی نێودەوڵەتی ڤاڵدای وتی، "ئهوهی ڕودهدات لە ڕاستیدا ترسناکیی پڕۆسەکانی هەڵبژاردنە کە لە ئەمریکادا دوباره دهبێتهوه، بەردەوام بانگەشەی ئەوە دەکەن کە کەسێک دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانیان دەکات، دەزگای هەواڵگری ئهمریكا جارێکی دیکە ڕوسیا و وڵاتانی دیکەی تۆمەتبارکردوە، ئهو تۆمهتباركردنانه درۆن".
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەگەر گوێ لە کاندیدەکانی ئەمریکا بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا بگرن كه چۆن یەکتر تۆمەتبار دەکەن دهردهكهوێت كه وڵاتانی دیکە لێرە هیچ پەیوەندییەکیان به ههڵبژاردنهكهوه نییە.
هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا دوێنێ سێشەممە، دوای چەند مانگێک لە دو هەوڵی تیرۆرکردنی دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان و کشانەوەی جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە کێبڕکێکە دەستیپێکرد.