
مەسعود پزیشکیانی سەرۆكی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی هاوتا میسرییەکەی، جەختی لە هەوڵەکانی تاران کردوەتەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە".
ئاماژەی بەوەکردوە، "سەرۆک هیوای خواستوە لایەنی بەرامبەر بگاتە ئەو قەناعەتەی کە هەڕەشە و هێز، ئێران ناچاری دانوستان ناکات"، و پزیشکیان جەختی کردوەتەوە جەنگ نە لە بەرژەوەندیی ئێران، نە ئەمریکا و نە ناوچەکە دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، کە ویلایەتە یەکگرتوەکان بریتییە لە "دانوستان لەگەڵ ئێران"، و هیوای خواست ئەم دانوستانە ئەنجامی ئەرێنی لێ بکەوێتەوە.
هاوکات عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ئەمشەو ڕایگەیاند، پێچەوانەی ئەو دۆخەی كە شەڕی میدیایی دەستكرد، دروستیكردوە. دانوستانەكان بەرەوپێشدەچن.