مارک ساڤایا، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق، لەسەر هەواڵی دوورخستنەوەی لە پۆستەکەی هاتە دەنگ، ووتی، ترەمپ تاوتوێی ئەگەری دیاریکردنی تۆم باراک دەکات بۆ سەرپەرشتی دۆسیەی عێراق بەڵام هێشتا ئەو پرسە یەکلایی نەکراوەتەوە.
ساڤایا لە تویتێکدا لەسەر پلاتفۆرمی (ئێکس)،نووسیویەتی: "بە توندی ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەمەوە کە سەبارەت بە پۆستەکەم بڵاوکراونەتەوە، من هێشتا هەوڵی تەواوی خۆم دەخەمەگەڕ لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانم وەک نێردەی تایبەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ کۆماری عێراق".
هەروەها وتیشی: "دوێنێ، سەرۆک دۆناڵد ترەمپ دەستیکرد بە پێداچوونەوە بە ئەگەری دیاریکردنی تۆم باراک بۆ دۆسیەی عێراق"، و ڕوونیشیکردەوە کە "باراک ئەزموونێکی فراوان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ خۆی دەهێنێت و زانیارییەکی قوڵی لەسەر ناوچەکە هەیە. لەگەڵ ئەوەشدا، تا ئێستا بڕیاری کۆتایی نەدراوە".
ساڤایا لە قسەکانی بەردەوام بوو: "چ ئەرکەکە لەژێر سەرپەرشتی مندا بەردەوام بێت یان لەژێر سەرپەرشتی باراک، ئامانجەکە وەک خۆی دەمێنێتەوە و گۆڕانکاری بەسەردا نایەت: ڕووبەڕووبوونەوەی میلیشیاکان کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن لە عێراق، کۆتاییهێنان بە گەندەڵیی سیستماتیک، و پشتیوانیکردنی گەلی عێراق لە بنیاتنانی دەوڵەتێکی سەقامگیر، خاوەن سەروەری و ئاوەدان".
لە کۆتایی قسەکانیدا وتی "لە ڕۆژانی داهاتوودا پێشهاتی گرنگ ڕوودەدەن".

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا