
شەڕی نێوان ئەمەریكا و ئیسرائیل بەرامبەر ئێران و ئاستەنگەكانی گەرووی هورمز، نرخی نه‌وتی له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی بۆرسه له ئاستی جیهانیدا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبوه‌وه و به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت گه‌یشته 111 دۆلار و نه‌وتی خاوی ئەمریکا گه‌یشته 108 دۆلار، کۆمپانیای گۆڵدمان ساکس هۆشداریدا لەوەی نرخی نەوت ره‌نگه بگاته 150 دۆلار.
نرخی نه‌وتی خاوی برێنت ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه 18.39 دۆلار واتا به‌ڕێژه‌ی 19.84% به‌رزبوه‌وه و یه‌ك به‌رمیل گه‌یشته 111.1 دۆلاری ئه‌مریكی، نرخی نه‌وتی ته‌كساسی ئه‌مریكاش 17.19 واتا به‌ڕێژه‌ی 18.91% به‌رزبوه‌وه و یه‌ك به‌رمیل گه‌یشته 108.1 دۆلار.
ڕۆژنامەی گاردیانی بریتانی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندوە، ئەگەر چارەسەرێک بۆ پچڕانی دابینکردنی نەوت نەدۆزرێتەوە کە کاریگەری لەسەر ڕۆیشتنی نەوتی خاو لە گەروی هورمزەوە هەیە، ئەگەری هەیە لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتودا نرخی بەرمیلێک نەوت بگاته نزیكه‌ی 150 دۆلار.