ماكرۆنی سەرۆكی فەرەنسا رایگەیاند پێویستە سنوورێك بۆ دەستدرێژیەكانی ئیسرائیل دابنرێت و لەگەڵ جێنشینی سعودیە كۆبوومەتەوەو رێگە نادەین فەلەستین بە ئیسرائیلەوە بلكێنریت و رەخنەش لە ئەمەریكا دەگرین كە فیزەی نەداوەتە نوێنەرانی فەلەستین تا بەشداری كۆبوونەوەكەی نەتەوەیەكگرتوەكان بین.

ئیمانوێل ماکرۆن، ڕۆژی سێشەممە بە ئاماژەدان بە گفتوگۆیەک کە لەگەڵ محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە ئەنجامیداوە ڕایگەیاند، "هیچ هێرشێک، هیچ هەوڵێک بۆ لکاندنی خاكی فەڵەستن، هیچ ئاوارەبونی دانیشتوانێك، ئەو هەنگاوە ڕاناگرێت کە لەگەڵ شازادەی جێنشین دەستمان پێکرد و هاوبەشی زۆریش بەشداریمان لەگەڵ دەكەن".

ماکرۆن ڕەخنەی لە بڕیارەکەی ئەمریکا گرت بۆ پێنەدانی ڤیزە بە بەرپرسانی فەلەستینی بەبەمەستی بەشداریکردن لە کۆبونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان و وتی، "قبوڵ ناکرێت، داوا دەکەین ئەم ڕێوشوێنە هەڵبوەشێندرێتەوە و ڕێگە بە نوێنەرایەتی فەلەستین بدرێت بچنە ئەمریكا بۆ بەشداری لە كۆبونەوەی گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان".

ماکرۆن ئاماژەی بەوەشکرد، فرەنسا و سعودیە بە هاوبەشی سەرۆکایەتی "کۆنفرانسی چارەسەری دو دەوڵەتی دەکەن لە نیویۆرک" كە لە 22ی (ئەیلول/9)ـدا ئەنجامدەدەرێت و ڕونیشیکردەوە کە "ئامانجەکە ڕونە؛ کۆکردنەوەی بەرفراوانترین پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ چارەسەری دو دەوڵەتی، کە تاکە ڕێگایە بۆ گەیشتن بە خواستە ڕەواکانی هەردو لایەنی ئیسرائیل و فەلەستین".

سەرۆكی فڕەنسا باسی بەوەشكرد، ئەم چارەسەرە "پێویستی بە جێبەجێکردنی ئاگربەستی هەمیشەیی و ئازادکردنی هەمو بارمتەکان و گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بەرفراوان بۆ خەڵکی غەززە و جێگیرکردنی ئەرکێکی سەقامگیرکردن لە غەززە هەیە".

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا