
ڕێگای كوردستان
هێزی دەریایی سوپای پاسداران ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ سێ کەشتی بەهۆی بەرکەوتنیان بە مینی دەریایی لە ئاوەکانی گەرووی هورمز تەقینەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی پەیوەندییە گشتییەکانی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، سێیەم کەشتیی سەرپێچیکار کە بە ڕێگەیەکی نائاسایی لە گەرووی هورمزدا دەڕۆیشت، کاتژمێرێک پێش ئێستا لە ئەنجامی پێکدادان لەگەڵ مینی دەریایی تەقیوەتەوە.
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەم نەوتهەڵگرە لە نزیک کەناراوەکانی دوورگەی غەنەم هێشتا لە ئاگردا دەسووژێت و بڵێسەی ئاگرەکە کەنارەکانی دوورگەکەی ڕووناک کردووەتەوە.
بە گوتەی هێزی دەریایی پاسداران، ئەمە سێیەم کەشتیی نەوتهەڵگرە کە لە ماوەی ئەمڕۆدا لەو ناوچەیەدا بەر مینی دەریایی کەوتووە و تەقیوەتەوە.
