
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، کار دەکەن بۆ ئەوەی دڵنیا ببنەوە لەوەی کە ئێران بە هیچ شێوەیەک نەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
ترەمپ لە وتارێکدا گوتی، ئێمە کار دەکەین بۆ گەرەنتی کردنی ئەوەی کە ئێران بە هیچ جۆرێک چەکی ئەتۆمی بەدەست نەهێنێت.
ڕاشیگەیاند، بەهەر جۆرێک بێت بەم نێزیکانە کۆتایی ئەم دۆسێیە دەهێنین.
