
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هۆشداری دەداتە دەسەڵاتدارانی عێراق کرد سەبارەت بە ئەگەری دووبارە دەستبەکاربوونەوەی نووری مالیكی وەک سەرۆکوەزیران.
ترەمپ لە پۆستێکدا رایگەیاند: "دەبیستم کە وڵاتی گەورەی عێراق لەوانەیە بژاردەیەکی زۆر خراپ بکات بە دووبارە دانانەوەی نووری مالیکی وەک سەرۆکوەزیران."
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بە سەردەمی دەسەڵاتی پێشووی مالیکی کرد و گوتی: "دوایین جار مالیکی لە دەسەڵاتدا بوو، وڵاتەکە تێکەوتە نێو هەژاری و پاشاگەردانییەکی تەواو. نابێت رێگە بدرێت ئەوە دووبارە ببێتەوە."
ترەمپ هۆشداریی دا کە بەبێ پشتیوانی و ئامادەیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، عێراق هیچ چانسێکی بۆ سەرکەوتن، گەشەسەندن و پاراستنی ئازادی نامێنێت.
سەرۆکی ئەمریکا داوای لە عێراقییەکان کرد، بڕیارێکی ژیرانە بدەن بۆ ئەوەی وڵاتەکەیان بەرەو پێشکەوتن بەرن و پەیامەکەی بە دروشمی عێراق جارێکی تر مەزن بکەنەوە،کۆتایی پێهێنا، کە ئەمە وەک گوشارێکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر پڕۆسەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ لە بەغدا دەبینرێت.