ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" لە ڕاپۆرتێکی تونددا، ڕەخنە لە "سەرکێشییەکانی" تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا دەگرێت و ڕایدەگەیەنێت کە سیاسەتەکانی ناوبراو بووەتە هۆی لێدانێکی کوشندە لە هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و کوردەکان. ڕۆژنامەکە ئاماژە بەوە دەکات کە پەراوێزخستنی کورد لە بەرژەوەندیی ئەمریکادا نییە و دۆخی زیندانیانی داعشی خستووەتە مەترسییەوە، بەجۆرێک کە هەڵاتنی بەکۆمەڵی چەکدارانی داعش، سوپای ئەمریکای ناچار کردووە دەستوەردان بکات بۆ گواستنەوەی زیندانییەکان بۆ عێراق.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، دۆناڵد ترامپ کارتێکی بەهێزی سزاکانی لەبەردەستە بۆ وەستاندنی توندوتیژییەکانی ڕژێمە نوێیەکەی سووریا بە سەرۆکایەتی ئەحمەد شەرع، بەڵام تا ئێستا بەکاری نەهێناوە. وۆڵ ستریت جۆرناڵ گومان دەخاتە سەر توانای حکومەتەکەی شەرع بۆ پاراستنی زیندانەکان و جەخت دەکاتەوە کە نابێت ئەمریکا ئاسانکاری بۆ تورکیا بکات تاوەکو کوردەکان وردوخاش بکات.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا