
ئەمڕۆ سێشەممە، 20ـی کانوونی دووەمی 2026، وەزارەتی بەرگریی سووریا لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "لەکاژمێر 08:00ـی ئەمشەوەوە لە تەواوی کەرتەکانی ئۆپەراسیۆنی سوپای عەرەبیی سووریا، ئاگربەست جێبەجێ دەکرێ."
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، بڕیارەکە بۆ چوار رۆژ کاری پێدەکرێ، و وەک پابەندبوونێکە بەو لێکتێگەیشتنانەی لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کراون، هەروەها لەپێناو سەرخستنی "هەوڵە نیشتمانییەکان".
وەزارەتی بەرگریی سووریا باس لەوە دەکات، "سوپا وەک قەڵخانی گەلی سووریا بە هەموو پێکهاتەکانییەوە دەمێنێتەوە و درێخی لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی کۆمەڵگەی سووری و رەسەنایەتییەکەی ناکات."