بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 240 ملیۆن ئەمەریكی روو لە بنكەكانی دەنگدان بكەن و سەرۆكێكی نوێ بۆ ئەمەریكا هەڵبژێرن.
ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 3:00ی پاشنیوه‌ڕۆ به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان، ده‌رگای بنکەکانی دەنگدان به‌ڕوی ئه‌مریكیه‌كان دەکرێنەوە، براوەی ئەو هەڵبژاردنە چوار ساڵ سەرۆکایەتیی ئەمریکا ده‌كات و رۆژی 20ی (كانونی دوه‌م/1)ی 2025 سوێندی یاسایی ده‌خوات،
ئەمە هەڵبژاردنی ژمارە 60ـی سەرۆکایەتیی ئەمریکایە بۆ دیاریکردنی سەرۆکی ژمارە 47ـی ئەو وڵاتە و دۆناڵد تره‌مپی دیموكراته‌كان و كامالا هاریسی كاندیدی كۆماریه‌كان له كێبڕكێی تونددان، به‌ڵام به‌پێی راپرسیه‌كانیش هاریس له پێشه‌وه‌یه.
به‌پێی یاسای ئه‌مریكی، ده‌نگده‌ری ئه‌مریكی ڕێگه‌ی پێده‌درێت ده‌نگه‌كه‌ی له ڕێگه‌ی چه‌ندین شێوازی هه‌ڵبژاردنه‌وه بدات، جا له ڕێگه‌ی ده‌نگدانی پێشوه‌خته، ده‌نگدان به پۆست، ده‌نگدانی به‌شێوه‌ی ئاماده نه‌بو، یان ده‌نگدانی كه‌سی له بنكه‌ی ده‌نگدان.
له ساڵی 2020دا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیدا به‌شداریكردن تۆماركرا كه كه‌مێك ئاستی 66%ی تێپه‌ڕاند، میدیاكانی ئه‌مریكا ڕایانگه‌یاندوه، له‌مساڵدا زیاتر له 81 ملیۆن كه‌س له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا پێشوه‌خته ده‌نگیان داوه.
به‌شداریكردن له‌مكاته‌دا، به‌پێی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی پیو له واشنتن، له نێوان 46%ی ده‌نگدانی پێشوه‌خته و 54%ی له ڕێگه‌ی ده‌نگدانی كه‌سی له بنكه‌كانی ده‌نگدان دابه‌ش بو.
دۆناڵد تره‌مپ كاندیدی كۆمارییه‌كان گومانی ئه‌وه‌ی هه‌بو كه ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه ساخته‌كاریان تێدا كراوه، ئه‌مه‌ش وای لێ‌كرد ئه‌مجاره بیر له جێگیركردنی 100 هه‌زار پارێزه‌ر و خۆبه‌خش بكاته‌وه بۆ چاودێریكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له بنكه‌كانی ده‌نگدان .