سوپای ئەمەریكا رایگەیاند لە عێراق و سووریا زیاتر لە 30 سەركردەی داعشمان لەناوبردوەو بەردەوامیش دەبین.
سوپای ئەمریکا، ئەمڕۆ سێشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند" لە ڕۆژی ٢٩ی ئابی ئەمساڵدا زیاتر لە ٣٠ سەرکردەی داعشمان لە عێراق و سووریا کوشتووە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، کوژرانی ئەو سەرکردانەی داعش لە چوارچێوەی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆندا ئەنجامدراون کە ئامانج لێی لاوازکردنی پێکهاتە و تواناکانی ئۆپەراسیۆنی ڕێکخراوەکە بووە لە ناوچەکەدا.
سوپای ئەمریکا هێمای بۆ ئەوەشکردووە، ئەو ئۆپەراسیۆنانە لە کۆتایی مانگی ئابەوە ئەنجام دراون کە بووەتە هۆی کوژرانی ١٦٣ چەکداری داعش و دەستگیرکردنی ٣٣ چەکداری دیکەشی لێکەوتووەتەوە، هەروەها لە میانی کۆی گشتی ٦٠ ئۆپەراسیۆنی دژ بە داعش لە عێراق و سوریا.