وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند" پابەندین بە پشتیوانیکردن لە جێبەجێکردنی سەرکەوتووانەی رێککەوتنە مێژووییەکەی نێوان دیمەشق و هەسەدە".

شەوی هەینی ٣٠ ی کانوونی دووەم وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راگەیاندنێکی لەبارەی رێککەوتنی نێوان هەسەدەو حکومەتی کاتی سوریاوە دەرکرد کە تیایدا هاتووە" لە بەیاننامەیەكد" بەردەوام دەبین لە کارکردن لە نزیکەوە لەگەڵ هەموو لایەنەکان بۆ ئاسانکاری پرۆسەی یەکگرتنێکی رێک و پێک و لە کاتی خۆیدا. ئەم رێککەوتنە یەکێتی و سەروەری و سەقامگیری سوریا بەهێز دەکات و سوودی بۆ هەموو گەلەکەی دەبێت".

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا جەختیش دەکاتەوە " بە هەماهەنگییەکی نزیک لەگەڵ هاوبەشە ناوچەییەکانمان، ئامادەکارییەکی تەواومان هەیە بۆ ئەوەی ئەم گواستنەوەیە بە شێوەیەکی ئاشتیانە و کاریگەرانە بەردەوام بێت، کە ببێتە هۆی ئاشتەوایی و خۆشگوزەرانی بەردەوام لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا."

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا