
ئەمڕۆ (سێشەممە)، زیاتر لە ۷ ملیۆن دەنگدەری ئیسرائیلی دەچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ۱۲۰ ئەندامی پەرلەمان (کنێست)، لە کێبڕکێیەکی تونددا و لە ناو چاوەڕوانییەکی بەرفراوانی هەرێمی و نێودەوڵەتیدا.
۳۷ لیستی هەڵبژاردن کە نوێنەرایەتیی حزبو هاوپەیمانییە جیاوازەکان دەکەن، کێبڕکێ لەسەر کورسییەکانی پەرلەمان دەکەن، بەڵام ململانێ سەرەکییەکە لە نێوان بنیامین ناتنیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئێستا و گادی ئایزنکۆت، سەرۆک ئەرکانی پێشووتری سوپادا چڕ بووەتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایه، ڕاپرسییەکانی پێشوەختە هیچ کامیان بە بەدەستهێنانی زۆرینەی پێویست (60 کورسی + یەک) دڵنیا نەکردووەتەوە.
بەپێی ووتەی شرۆڤەکاران، ئەنجامەکانی ئەم هەڵبژاردنە بایەخێکی گەورەیان هەیە، بەتایبەت لەبارەی کاریگەرییەکانیان لەسەر دۆخ و کایەی جەنگەکان و ئەو هێرشانەی کە ئیسرائیل لە دوای ۷ی ئۆکتۆبەری ۲۰۲۳ەوە لە غەززە، کەناری ڕۆژئاوا، لوبنان، سووریا، عێراق و ئێران ئەنجامی داون.
