
وته‌بێژی سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداریدا، "ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستدرێژییه‌كی نوێ ده‌كات" و راشیگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره هێرشبكرێته‌وه سه‌ر وڵاته‌كه‌مان، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناهێڵین خەڵكی ئەو وڵاتە لە ژێرزەمینەكان بێنە دەر
عه‌لی محه‌مه‌د نائینی له‌په‌یامێكدا رایگه‌یاند، "ده‌بێت بزانن ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌ی كرایه‌سه‌ر ئێران دوباره بێته‌وه، ڕه‌نگه سروشتی وه‌ڵامدانه‌وه‌كه و مه‌یدانی شه‌ڕه‌كه بگۆڕێت و كاردانه‌وه‌كان له پێشوتر توندتر ده‌بن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌گه‌ر ئیسرائیل هێرش بكاته سه‌ر ئێران، ده‌ستپێشخه‌ری وه‌ستاندنی ململانێكان ده‌كه‌وێته سه‌ر ئێمه، باشتره بۆ ئه‌وان سه‌ره‌تا داروپه‌ردوی بنكه‌ی عوده‌یده لاببه‌ن و بزانن چیتان به‌سه‌ر هاتوه، دواتر لێدوان و هه‌ڕه‌شه‌ی به‌تاڵ بده‌ن".
وته‌بێژی سوپای پاسدارانی ئێران له‌په‌یامێكدا بۆ ئیسرائیل ده‌شڵێت، "ئێوه شاهیدی ئاواره‌بون و هه‌ڵاتنێكی گه‌وره‌تر ده‌بن له‌وه‌ی كه له‌ماوه‌ی شه‌ڕی 12 ڕۆژه‌دا بینیمان، ئه‌مجاره ئێمه ڕێگه ناده‌ین ئاگاداركه‌ره‌وه‌كان له ئیسرائیل بوه‌ستن، هه‌روه‌ها ڕێگه‌تان پێ‌نادرێت په‌ناگه‌كان به‌جێبهێڵن".
پێشتر ئه‌یاڵ زامیر سه‌رۆكی ئه‌ركانی ئیسرائیل رایگه‌یاندبو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئاگربه‌ستی نێوان ته‌لئه‌بیب و تاران چۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڵام "هێشتا ڕوبه‌ڕوی چه‌ندین ئاسته‌نگ ده‌بنه‌وه، هیچ كاتێكیش بۆ پشودان نه‌ماوه".