
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربازی رایگه‌یاند، بارودۆخی ئه‌منی عێراق سه‌ره‌ڕای روداوه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوی سوریا جێگیره و ده‌شڵێت، "هیچ مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر ئاسایش و ئارامی عێراق نیه".
سه‌عد مه‌عن موسه‌وی سه‌رۆكی شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربازی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا بڵاویكرده‌وه، "له چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا له هه‌ندێك پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا سه‌باره‌ت ده‌نگۆ و هه‌واڵی " چه‌واشه‌كارانه" بڵاوبوه‌ته‌وه كه ئه‌و ده‌نگۆیانه هاوكاتن له‌گه‌ڵ دۆخی ئێستای ناوچه‌كه، به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به ڕوداوه‌كانی سوریا
وتیشی، ده‌سه‌ڵاتی په‌یوه‌ندیدار به‌وپه‌ڕی پیشه‌یی و وردبینییه‌وه به‌دواداچون بۆ ئه‌و ده‌نگۆیانه ده‌كه‌ن و دڵنیایشده‌ده‌ن، "هیچ مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر سه‌لامه‌تی هاوڵاتیان یان ئاسایشی گشتی نییه، هه‌روه‌ها بارودۆخی ئه‌منی جێگیره و به‌رده‌وامیش له گه‌شه‌سه‌ندندایه، ئه‌مه‌ش له سایه‌ی قوربانیدان و هه‌وڵی ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كان و هه‌مو داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ته‌وه‌یه".
هه‌ر له‌و لێدوانه‌یدا داوای له هاوڵاتیان كردوه "پشت به‌سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێكراو ببه‌ستن و دوربكه‌ونه‌وه له بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌نگۆ و هه‌واڵی پشتڕاست نه‌كراوه"، باسی له‌وه‌شكردوه، "هۆشیاری كۆمه‌ڵگه و هاوكاری به‌رپرسیارانه له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كان نوێنه‌رایه‌تی هێڵی یه‌كه‌می به‌رگری ده‌كات له به‌رامبه‌ر ده‌نگۆ و شه‌ڕی ده‌رونی".