
وەزیری بەرگری ئیسرائیل دەڵێت" هەر سەرکردەیەک لە کۆماری ئیسلامیدا جێگەی عەلی خامنەیی بگرێتەوە، دەکرێتە ئامانج".
وتیشی" هەر سەرکردەیەک لەلایەن ڕژێمی تیرۆریستی ئێرانەوە هەڵبژێردرێت بۆ بەردەوامبوون لە سەرکردایەتیکردنی پلانی لەناوبردنی ئیسرائیل و هەڕەشەکردن لە ئەمریکا و جیهانی ئازاد و وڵاتانی ناوچەکە و سەرکوتکردنی گەلی ئێران، بەبێ گوێدانە ناوەکەی یان لە کوێ خۆی حەشارداوە، دەبێتە ئامانجێکی دیاریکراو بۆ لەناوبردنی".
عەلی خامنەیی ڕێبەری پێشووی کۆماری ئیسلامی ڕۆژی شەممە لە یەکەم ساتەکانی هێرشی ئیسرائیل و ئەمریکا لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی کوژرا.
لە ئێران باس لە دەنگدان لە نێوان شارەزایانی سەرکردایەتی دەکرێت لەسەر جێنشینی عەلی خامنەیی، بەڵام هێشتا ئەنجامی کۆتایی دەنگدانێکی لەو شێوەیە بە فەرمی ڕانەگەیەندراوە.