دهۆک بەڕۆژی

تەواو دەوڵەتەكان لە گشت سیستمە سیاسییەكاندا، بە دوای ئەوەدان كە سیاسەتەكانیان قبووڵ بكەن. لە بەرئەوەش كە دەست پێڕاگەیشتن بە كۆمەڵانی خەڵك تەنیا لە ڕێگای ئامرازە پەیوەندییە ڕاگەیێنەرانە لە كۆمەڵگای ئیمڕۆدا نەخشی سەرەكی ئەنجام دەدەن.

بەڵام لە سیستمە دیموكراتییەكاندا،ڕاگەیێنەرەكان ئەركێكی گرنگتریان لە ستۆیە لەوەی كە ببنە ئامرازێكی ڕەها بۆ تەبلیغاتی دەوڵەتی. ئەركی ئەم ئامرازە پەیوەندییە گشتییەكان، وەك چاپەمەنی و ڕادیۆ نەخشی سەرەكی ئەنجام دەدەن. بەڵام لە سیستیمە دیموكراتییەكاندا، ڕاگەیێنەرەكان ئەركێكی گرنگتریان لە ستۆیە لەوەی كە ببنە ئامرازێكی ڕەها بۆ تەبلیغاتی دەوڵەتی. ئەكی ئەم ئامرازانە ئەوەیە كە كردەوەكانی دەوڵەت بەرنە ژێر پرسیار، دانی ئاگاداری بەخەڵك و دابین كردنی تریبۆنی ئازاد بۆ باسە سیاسییەكان و تێكۆشان وەك كەناڵێك بۆ ڕاگەیاندنی بیروڕای گشتی بە دەوڵەت و فشاری گشتی بۆ سەردەوڵەت.

_ ڕۆژنامەنووس، پارێزەری بەرژەوەندی گشتی كاركردی ڕاگەیێنەرەكان بۆ بردنە ژێر پرسیاری دەوڵەت و گەیاندنی ئاگاداری بە خەڵك بۆ خەبات لە گەڵ هۆگری دەوڵەت  بە نهێنی كاری و لەنگەری بارستایی ماشێنی پەیوەندە گشتییەكان، پێویستە دەوڵەت تەنیا كاتێ دەتوانی بە دەوڵەت تەنیا كاتێ دەتوانێ بە دەوڵەتێكی وەڵامدەرەوە حیساب بكرێ كە خەڵك لە كردەوەكانی ئاگادار بن ئامرازێكی سەربە خۆ و نە بەستراوەیان هەبێ بۆ هەڵسەنگاندنی ئیدیعاكانی ڕەسمی دەوڵەت لە بارەی سیاسەتەكانییەوە.

ڕاگەیێنەرەكان لەو كاتەدا كە نابێ بچنە نێو چوار چێوەی ژیانی تایبەتی خەڵك، لەستۆیانە كە ئاگاداری تەواو و شكلێكی گشتی لە بەرژەوەندی گشتی بخەنە بەردەستی خەڵك و خەڵكیش مافی ئەوەیان هەیە كە دەستیان بەوانە ڕابگات. ئەگەر وانەبێ ناتوانن نەخشی گرنگی خۆیان وەك(پارەێزەری بەرژەوەندی گشتی)بەجێ بگەیێنن..

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا