کۆمۆنیستەکان تایبەتمەندن وەک مۆمی رۆشنایی نێو تاریکیین، کۆمۆنیستەکان هەڵگری بیروباوەڕی دادپەروەری کۆمەڵایەتین، کۆمۆنیستەکان یەکسانی ئافرەت و پیاویان لا گرنگ و مەبەستە، کۆمۆنیستەکان لەگەڵ حەقن ! کۆمۆنیستەکان خوشەویستی خەڵک و گەلیان لە ناخ دایە، کۆمۆنیستەکان هەڵگری گیانی ئەنتەرناسیوناڵیستن، خوشەویسوتی گەلانیان لا  مەبەستە، کۆمۆنیستەکان وەکو محەویلەیەکی کارەبایی وان دەیان گوندو شار رۆشنا ئەکەنەوە، پارتی کۆمۆنیست توێژە هوشیارەکەی نێو برولیتاریا و چینی زەحمەتکێشانە، کۆمۆنیستەکان وەک شوڤڵ وان ئەرزی نارێک تەخت ئەکەن لە کۆی کون و کەلەبەرێک هەبێ پڕی دەکەنەوە، کۆمەڵگا وەک کیڵگەیەکی سروشتیئ بێ ئاگایە، حزبی کۆمۆنیست لەسەر تاکی ئەم کۆمەڵگا خۆڕسکە ئیش ئەکا، دوستی یا ئەندامێک دەگرێ ڕاستی ململانی چینایەتی فێر دەکا وای پێشان ئەدا کە مێژووی مرۆڤایەتی بریتی یە لە ململانی چینایەتی جگە لەوەش بریتی یە لە ململانی نێوان هەق و ناهەق بریتی یە  لە ململانی نێوان توێژێکی تیرو تەسەڵ و توێژێکی هەژارو نەدار ! ئیسلامیەکان بۆیە ڕکیان لە کۆمۆنیستەکان دەبێتەوە لەبەر ئەوەی خەڵکی لە نێو وەهم و ئەفسانە دەر ئەکەن و رێگای ڕاستەقینەی ژیانی فێر ئەکەن لەبەر ئەوەی خەڵک لە غەیبیات و خەیاڵی نازانستی رزگار ئەکەن، لەبەر ئەوەی هەقیقەتی زندگی پێیان ئاشنا دەکەن، کۆمۆنیستەکان بڕوایان بە خوایە ! خوایەک کە هەڵقوڵاوی یادەوەری بە کۆمەڵە، خوایەک کە ڕەگی لەناخی سروشت و گەردوون دایە، خوایەکی دونیایی کە رک و قینە لەناخی دا نییە، خوایەک لایەنگری تەبایی و دادپەروەری کۆمەڵایەتییە، خوایەکی دەروون پاک کە تێکڕای مرۆڤەکانی خۆش دەوێ، خوایەک کە سەرچاوەی میهرەبانی یە ! هەروا نەتەوە پەرەستان ڕکیان لە کۆمۆنیستەکانە لە بەر ئەوەی پروژەی تەنگ نەزەری و رەگەزپەرستی ئەوان تێک ئەدەن، کۆمۆنیستەکان پێیان وایە نەتەوە بەشێکە لە کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بۆ ئەوەی شوناسی نەتەوە بونیاد بنێن پیویستمان بە ڕایەڵی مرۆڤ دوستی یە، پیویستمان بە گیانی ئەنتەرناسیوناڵی یە، تێکڕای گەڵان لە نێو کەشتی یەک دان، تێکڕای گەلان لە نێو حەوزێک مەلە ئەکەن، گەلان یەکتری تەواو ئەکەن، گەلان دوژمنی یەک نیین، گەلان گیانی هاریکاری و هاوکاریان تیدایە، کۆمۆنیستی ڕاستەقینە لە هەر کۆی بێت رۆشنایی لە وێ یە، کۆمۆنیستی ڕاستەقینە لە سەرەوەی پارەو پوڵ تەماحی دونیایە، لە دەرەوەی ئیرەییە، روحیکی تەوازعی هەیە، گیانی هاریکاری و هاوکاری تیدایە، کۆمۆنیستی ڕاستەقینە جێگای سەرنجی دەورو بەرە، کاریگەریی بەسەریانەوە دەبێت، کۆمۆنیستی ڕاستەقینە زاهیدو خاوەن دەروونی ڕاستەقینەیە، گەشبینە لە پروسەی ژیان، رێگای تاریکی ئەوانی دی رۆشن دەکاتەوە، کۆمۆنیستی ڕاستەقینە ئاستی هوشیاری و فرینکوئیسی یی بەرزە، بەشیوەیەکی بەرزو باڵای هوشیاری لەگەڵ دەوروبەر رەفتار دەکا، کۆمۆنیستی ڕاستەقینە خەمی ئینسانەکانی دەوروبەری لە کۆڵ ناوە، خەمی دڕاوسی و ئاشنایانی دەخوا، ئەگەر پارەی هەبێ دەبێ قەرزیان پێ بدا، ئەگەر پارەی هەبێ دەبێ یارمەتی خەڵکی سواڵکەرو هەژار بدا، کۆمۆنیستی ڕاستەقینە دەبێ لە دەریای خۆشەویستی خەڵک لەباسکە مەلە بدا، خەمی بەدبەخت و دەرمان خۆر بخوا خەمی ئەوانە بخوا کە قەدەر تەنگی پێ هەڵچنیون، خەمی .ئەوانە بخوا کە تەوژمی روژگار لە قازانجیان نەبووە ! کۆمۆنیستی ڕاستەقینە خۆی بە بەرپرسیار ئەزانی بەرانبەر پیسی ژینگە، کۆمۆنیستی ڕاستەقینە نابێ رەگەزپەرەست بێت نابێت دژە ئافرەت بێت نابێت لە نێو زەلکاوی خودخواهی خنکا بێت، کۆمۆنیستی ڕاستەقینە دەبێ وەکو محەولەیەکی کارەبا دەبێ تەزووی خوشەویستی بداتە دەوروبەر، دەبێ دەستی لێقەوماوان بگرێ، دەبێ گوفتارو رەفتاری چەشنی هەنگوین بێت، خەڵکی دەوروبەر لێ بئاڵین، دەبێ هەمیشە لە بۆنەکان دیاری پێشکەش بکا بە خەڵکی دەوروبەری، دەبێ خاوەن مۆڕاڵێکی دەگمەن بێت، کۆمۆنیستی ڕاستەقینە لە کایەی دەسەڵات نێوان حکومەت و جەماوەر دەبێ لایەنگری بێ ئەملائەولای جەماوەر و مافی هاووڵاتی بێت، دەبێ هەمیشە داکۆکی لە مافی هاووڵاتیانی بێگۆناە بکا، دەبێ خەمی ژیانی رۆژانەیان بخوات، دەبێ خەم لە ئافرەتانی چەوساوە بخوات کە دەناڵێنن بەدەست سیستەمی باوکسالاری وڕژێمی سەرمایەدارییەوە کە جگە لە قازانج شتیکی دیکەی بەلاوە مەبەست نییە، هەر بۆیە ئیسلامیەکان و نەتەوە پەرەستان ڕکیان لە کۆمۆنیستەکان دەبێتەوە لە هەر دەرفەتێک بۆیان گونجا بێت لێیان دەکوژن لەبەر ئەوەی پروژەو ئایدیان کۆمۆنیستەکان پروژەکانی ئەوان هەڵدەوەشێنێتەوەو خەڵکی فێری دونیا بینی تازە ئەکا، خەڵک وریا دەکاتەوە و بەر پێیان روشن دەکاتەوە لە تاریکی  بێ مانای وەهم پەرەستی و زەلکاوی رەگەپەرەستی، پەردە هەڵدەماڵی لەسەر دونیای جەنجاڵی سەرمایەداری کە ئینسانی خودخواهو ئیگوئیست و ئەنانی بەرهەم دەهێنی، ئەم سیستەمە ئینسانگەلێک بەرهەم دێنێ کە برا زوڵم لە برای خۆی بکا، رق و کینە لە نێو مرۆڤەکان دەچێنێ، ئاسۆی ئایندەیان تاریک .ئەکات، .دونیای ئیسلامیەکان و نەتەوە پەرەستان دونیایەکی تەسکە، ئاسۆی رونینیان فراوان .نییە، ئەوان لە قازانجیان دا نییە، بەرچاوی خەڵکی روون بێت، ئاسۆی ئایندەیان فراوان بێت، سیمبۆلی بنەماڵە کاڵ بێت، ڕابەرایەتی خەڵکی تەنگ نەزەرو کاڵ فام ئاسانە، گیانی رەخنەیان تیا نییە، بەهەر شێوەیەک ئاراستەیان کەیت ئیعتراز ناکەن بەڵام چ کۆمۆنیستەکانە بڕوایان بەسەرکردایەتی بە کۆمەڵ هەیە، گیانی ڕەخنە و ڕەخنە لە خۆ گرتن تیایاندا زاڵە بڕوایان بە یاسای دیالێکتی زانستی هەیە لەمەر گەشەکردنی کۆمەڵگاو سروشت، لە نێو کایەی زانستی دا دوست و ئەندامانیان پەروەردە دەکەن، کەسایەتی سەربەخۆ و بڕوا بە خۆ دروست دەکەن پشت بەستوو بە سایکۆلۆژیەتێکی پتەوە و بیرو باوەرێکی دەوڵەمەندو روشنبیر، کۆمۆنیستی ڕاستەقینە لە هەر کۆی هەبێ بە واتای حزب لەوێ یە، کۆمۆنیستی ڕاستەقینە بەواتای تەعبیر لە بیروڕای کۆ، لە مۆڕاڵی ئەستاندار، .کۆمۆنیستی ڕاستەقینە کەسایەتییەکی زیندووە وەک لیزەر وایە، هەرچۆن سەرەتا کە لیزەریان دۆزییەوە لە نەخۆشی دەگەڕا، کۆمۆنیستی ڕاستەقینە لە کێشە دەگەرێ لە نێو کۆمەڵگاو دەوروبەری تا رێگاچارەی بۆ بدۆزێتەوە، کۆمۆنیستی ڕاستەقینە بڵێسە ئاگرێکی بەدەستەوەیە رێگای تاریکی ئەوانی دی رۆشن دەکاتەوە، ئاستی هوشیاریان بەرز دەکاتەوە، کێشەکانیان چارەسەر دەکا، ئەبێتە هەتوان بۆ زامی جەستەیان بەمەبەستی ساڕێژبوونی یەکجارەکی، کۆمۆنیستەکان ئەوانە بوون کە کۆمونەی پاریسیان بەرپا کرد، ئەو تێکۆشەرانە بوون کە شوڕەشی ئیکتوبەری مەزنیان هەڵگیرساند، کۆمۆنیستەکان لێرەو لەوێ کۆمەڵگا هەن بەڵام بوونیان گرنگ و کاریگەرو دیارو رووناکە!

 

هاوڕێ نەهرۆ / ئۆسلۆ

٢٨ / ٨ / ٢٠٢٦

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا